له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان گرته‌ی ڤیدێۆ بڵاوبۆته‌وه ده‌رده‌خات به‌ئاشکرا هێزی سه‌ربازیێ تورکیا هاتوونه‌ته ناو گوونده‌کانی هه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵکی به‌ڕووی خۆشه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، پێشتر تورکیا نکۆڵی له‌بوونی ده‌کرد و ده‌یگووت هێزه‌کانی بۆ مه‌شقپێکردنی هێزه‌کانی دژ به داعشه، به‌ڵام ئیستا به‌ئاشکرا بوونیا هه‌یه، ئه‌م گۆڕانکاریه چی ده‌گه‌ێنێت؟. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ته‌نانه‌ت حکومه‌تی عێراق بێده‌نگی و خه‌مساردیان پێوه دیاره و هیچ ناڕهزایییهک یان هه‌ڵوێستێکی فه‌رمییان نیه؟. تورکیا ئهمکهڕهته به‌ئاشکرا وه‌ک وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ڕایگه‌یاند 30 کیلۆمه‌تر هاتونه‌ته ناوخاکی کوردستانه‌وه و له ناوچه‌ی برادۆست له چیای قه‌ندیل نزیکبوونه‌ته‌وه، ئایا ئه‌مه ئاماده‌کاریه بۆ داهاتوو و ئه‌گه‌ری هه‌یه هێرشی بۆ سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان لێبکه‌وێته‌وه؟، ئایا گرتنه‌وه‌ی ئاوی دجله ته‌نها مه‌به‌ست پرکردنی به‌نداوه‌کانی تورکیایه یاخود هه‌مان هه‌ڵوێستی ئێرانیش که ئاوی ئه‌ڵوه‌ن و زێی بچووکی گرتۆته‌وه پلانێکه دژ به‌ئابوری عێراق، له‌کاتێکدا ئه‌م کرداره پێچه‌وانه‌ی یاسا نێودهڵهتیهکانه له‌هاوبه‌شی سه‌رچاوه سروشتیه‌کان.
له‌گفتووگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ووریا کاڵێ بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا، عه‌دنان کۆچه‌ر چاودێری سیاسی ده‌ڵێت " ده‌رکه‌وتنی ئه‌م هێزه‌ی تورکیا له‌ناو سنووری هه‌رێمی کوردستاندا په‌یوه‌ندی به کێشمه‌کێشی سیاسیه‌وه هه‌یه له‌ئێستادا له‌ئارادایه، تا پێگه‌ی توانای تورکیا له عێراقدا ده‌ستنیشان بکرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌یه‌وێت له‌مڕێگه‌یه‌وه په‌یامی دڵنیابون بداته تورکیا که تائێستا پارتی له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ تورکیادا نه‌چۆته ده‌ره‌وه، له‌هه‌مانکاتدا پارتی دیموکرات ده‌یه‌وێت به عێراق ڕاگه‌ێنێت ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا ده‌پارێزن له‌ناوچه‌که، هه‌رچ نزیکبونهوهیهکیش له‌گه‌ڵ ناوه‌ند کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی قوڵی پارتی له‌گه‌ڵ تورکیادا نابێت".