Accessibility links

دوو فەلەستینی بە تەقەی تانکەکانی ئیسرائیلی دەکوژرێن


وەزیری تەندروستی فەلەستینیەکان دەڵێت ڕۆژی یەکشەممە دوو فەلستینی بە تەقەی تانکی ئیسرائیلی لە باشووری کەرتی غەززە کوژران.

ئیسرائیل دەڵێت هێرشی تانکەکان پاش تەقاندنەوەی کەرەستەیەکی تەقینەوە هاتووە کە لە نزیک بەربەستەی سنوور دانرابوو.

ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بۆمبەکەی شەوی ڕابوردوو لە نزیک بەربەستی سنوور لە باشووری غەززە دانرابوو،هەوڵیک بوو بۆ زیانگەیاندن بەو هێزانەی کە لە ناوچەکەدا کار دەکەن و سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لەلاین هێزکانی ئیسرائیلەوە پوچەڵ کرایەوە.

هێزی بەرگری لە بەیاننامەیەکیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت هیچ زیانێک بە هێزەکانی بەرگری ئیسرائیلی نەگەیشتووە و لە وەڵامدا تانکێکی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیلی بنکەیەکی چاودێری لە باشووری کەرتی غەززە کردۆتە ئامانج.

لەوکاتەوەی خۆپیشاندانە گەورەاکنی کەرگی غەززە لە مانگی 3 وە دەستیپێکردووە بەلایەنی کەم 118 فەلەستینی کوژراون.

XS
SM
MD
LG