Accessibility links

ڕۆحانی: ڕەنگە ئێران وەکو بەشێک لە ڕێککەوتنی ناوکی بمێنێتەوە


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئەگەر بەرژەوەندییەکانی بپارێزرێت، تاران پەیوەست دەبێت بە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 وە، کە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی هیواخواز بوو بەبێ واشنتۆن ڕێککەوتنەکە بەردەوام بێت.

ڕۆحانی لە لێدوانەکەیدا کەلە کەناڵی تەلەفیزۆنی دەوڵەتەوە بڵاو کرایەوە گوتی کشانەوی ئەمەریکا لە ڕۆژی سێشەممە لەم ڕێککەوتنە ناوکییە " سەرپێچیکردنی ئەخلاقی بوو".

لە میانەی وتووێژەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی سریلانکا ئەو گوتی " ئەگەر پێنج وڵاتەکەی تر وابەستەی ڕێککەوتنەکەبن ئەوا ئێران لە ڕێککەوتنەکە دەمێنێتەوە سەرەڕای خواستی ئەمەریکاش."

کشانەوەی سەرۆک ترامپ لەم ڕێککەوتنە ناوکییە بوو بەهۆی ناڕەزایی هاوپەیمانانی لە ئەوروپا، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیاد بوونی مەترسیەیکانی ناکۆکییەکی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەم هەنگاوە جیاوازییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ئێرانیشی زیاتر دەرخست.

وەزیری دەرەوی ئێران محەمەد جەواد زەریف ڕۆژی شەممە دەستی کرد بە گەشتێک بۆ ئەو وڵاتانەی تری کە بەشێکن لە ڕێککەوتنەکە بە پێی ڕاپۆرتان لە هەوڵێکیدا بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە.

پاش گەیشتنی بۆ بێژینگ لە ڕۆژی یەکشەممە زەریف گوتی " ئێمە هیوادارین بەم سەردانەمان بۆ چین و وڵاتانی تر بتوانین داهاتوویەکی ڕوون ببینین بۆ ڕێککەوتنە ناوکییە گشتگیرەکە."

وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی گوتی لەو بڕوایەدایە گەشتەکەی زەریف وا دەکات وڵاتەکان زیاتر لە هەڵوێستی ئێران تێبگەن، و یارمەتی تاران بدەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ڕەوای نیشتمانی.

ڕۆحانی گوتویەتی ئێران وابەستە دەبێت بەو ڕێککەوتنەی کە بەریتانیا، چین، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ڕوسیاش بەشێکن لێی، و دەبێت ئەم هێزانە ئەوە مسۆگەر بکەن ئێران پارێزراو دەبێت لە سزاکان دژ بە کەرتە سەرەکییەکانی ئابوری وەکو نەوت.

هەر سێ وڵاتانی ئەوروپاش دەڵێن وابەستەی ڕێککەوتنەکە دەبن بەڵام مەلای باڵای ئێران ئایەتوڵا ئەحمەد خاتمی ڕۆژی هەینی لە زانکۆی تاران ڕایگەیاند بڕوا بە ئەوروپییەکان ناکرێت.

بەرپرسی سوپای پاسدارانی ئێرانیش هۆشداری دژ بە متمانە کردنی داوە بە ئەوروپییەکان بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران.

XS
SM
MD
LG