Accessibility links

بە پێی ئەنجامە نافەرمییەکان لیستەکەی سەرۆک وەزیر عەبادی یەکەمە


سەرچاوەیەکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و کاربەدەستێکی ئاسایشی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتووە لیستەکەی سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی وا دیارە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەسته هێناوە و دوای ئەوەیش هاوپەیمانێتیەکەی مەلای بەناوبانگی شیعەکان موقتەدا ئەلسەدر.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە دەرەنجامە نافەرمییەکان کردووە.

عێراقییەکان ڕۆژی شەممە بۆ یەکەم جار پاش شکستپێدانی داعش لەو وڵاتەکەیان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان. چاوەڕوان دەکرێت یەکەم ئەنجامی فەرمی ڕۆژی دووشەممە بڵاو بکرێتەوە.

عەبادی هاوپەیمانێکی دەگمەنی ئەمەریکا و ئێرانیشە، ئەو زیاتر نیگەرانی بەرگری کردنە لە شیعەکان نەک وەکو هاوپەیمانێتی سەدر کە هەوڵ دەدات وڵاتەکە زیاتر بەرەو لای تاران ڕاکێشێت.

عەبادی چوار ساڵ لەمەوبەر دەسەڵاتی گرتە دەست پاش ئەوەی داعش یەک لەسەر سێی خاکی عێرقی کۆنترۆڵ کردبوو بە پشتیوانی لەشکری ئەمەریکا هێزە عێراقییەکان توانیان ئەو گروپە توندڕەوە سوننە ئاینزایە لە وڵاتەکە شکستپێبهێنن. ئەگەر پەرلەمان جارێکی تر متمانە بداتەوە بە عەبادی ئەو زیاتر لە ژێر فشار دەمێنێتەوە بۆ دانانی بالانسێک لە نێوان واشنتۆن و تاران.

XS
SM
MD
LG