کاربەدەستانی هەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی و ئەنجومەنە خۆجەییەکانی کە زۆر درەنگ کەوتووە لەم ساڵدا شیانی ئەنجامدانی هەیە سەرەڕای ئاستەنگەی گەورەی ئاسایشی و لۆجیکی. ئەوان 20 مانگی 10 یان وەکو ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری کرد.
سەرۆک ئەشرەف غەنی کە متمانەی لە نێو دەنگدەرە ئەفغانییەکان و هاوبەشە نێونەتەوەیەکانیدا لە مەترسیدایە، بەڵێنی داوە ئەو هەڵبژاردنانە بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدێن.
بەڵام ئەو هەڵبژاردنانەی کە 3 ساڵ دوواکەوتوون چەندین جار دووا خراوەتەوە و جارێکی تر لە مانگی 7 وە بۆ مانگی 10 دوواخرایەوە.
بەرپرسی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان غولا جان عەبدولبادی سەید لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " ئەمڕۆ کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە فەرمی بە خەڵکی ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت کە هەڵبژاردنەکان لە 20 ی مانگی 10 ئەنجام دەدرێت".
هاوبەشە نێونەتەوەییەکانی کە چاوەڕوانی ئاماژەی پێشکەوتنی 17 ساڵی پاش دەرکردنی تالیبان دەکەن، فشارێكی زۆریان خستۆتە سەر حکومەتی کابول و گروپە سیاسییەکان بۆ ئەوەی دڵنیابن لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان.