Accessibility links

سەرۆک ترامپ هێرشی زارەکی دەکاتە سەر لێکۆڵەری تایبەت ڕۆبەرت مولەر


سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ هێرشی زارەکی دەکاتە سەر ڕۆبەرت مولەر، سەرۆکی لیژنەی تایبەتی لیکۆڵینەوەکان لەسەر پەیوەندی هەڵمەتەکەی ترامپ بە ڕوسیاوە، و بە لایەنگری کردن لەسەر بنەمای حزبایەتی تاوانباری دەکات.

سەرۆک ترامپ لە زنجیرەیەک تویتی ڕۆژی کۆتایی هەفتەدا نوسیویەتی " بۆچی تیمەکەی مولەر 13 دیموکراتی تێدایە، کە هەندێکیان پشتیوانی سەرسەختی هەلەری، و هیچ کۆماری تێدا نییە؟ و بەم دواییانە دیموکراتێکی تریشی بۆ زیاد کرا. ئایە کەس پێی وایە ئەمە ڕەوایە؟ و هێشتاش هیچ دەرەنجامێکی نییە".

سەرۆکی ئەمەریکا هێرشی کردە سەر دوو کاربەدەستی پێشووی ئێف بی ئای، بەڕێوەبەری پێشو جەیمس کۆمی کە لە مانگی پێنج لەسەر کارەکەی دەری کرد و جێگری پێشووی بەڕێوەبەر ئەندریۆ مککاب کە بەهۆی فشارەکانی ترامپ لە شەوی هەینی لەلایەن وەزیری داد جێف سێشنەوە دەرکرا لە کاتێکدا تەنها 26 کاتژمێری مابوو خانەنشین ببێت و مافی تەواوی خانەنشینی وەربگرێت.

سەرۆک ترامپ دەڵێت نوسینە تایبەتەکانی کۆمی و مککاب لەسەر وتووێژەکانیان لەگەڵ ئەو هەموی هەڵبەستراوە.

دەڵێت " کاتێکی زۆر کەمم لەگەڵ ئەندریۆ مککاب بەسەربرد، بەڵام لەو کاتەدا هیچ یاداشتێکی نەنوسی. لەو بڕوایەدا نیم لە بیری مابێت تەنها ئەوە نەبێت یارمەتی ئەجێنداکەی خۆی داوە لە ڕۆژێکی جیاوازدا. بەهەمان شێوە جەیمس کۆمیش درۆی کردووە. دەتوانین بڵێین یاداشتی درۆ؟"

XS
SM
MD
LG