Accessibility links

ئێران دەڵێت تەنها لەو ناوچانە وابەستەی ئاگربەستەکەی سوریا نابێت کە لە ژێر دەستی تیرۆرستاندان


ئاژانسی دەنگوباسی ئێرانی دەڵێت، ڕۆژی یەکشەممە ئێران ڕایگەیاندووە هێرشەکان بەردەوام دەبن بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق کە لەلایەن تیرۆرستانەوە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام لە شوێنەکانی تر ئێران و سوریا ڕێز لە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرن بۆ ئاگربەستی 30 ڕۆژی تا ڕێگەخۆش بکرێت بۆ دەرکردی بریندارەکان گەیاندنی کەرەستەی فریاکەوتنی خێرا.

ئاژانسی نیمچە فەرمی تەسنیمی ئێران لە زاری بەرپرسێکی لەشکری ژەنەڕاڵ محەمەد باقرییەوە دەڵێت " ئێمە پەیوەست دەبین بە بڕیاری ئاگربەستەکەوە، سوریاش پەیوەست دەبێت. بەشێک لە ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق کە لەلایەن تیرۆرستانەوە دەستیبەسەردا گیراوە بەشێک نین لە ئاگربەستەکە و ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی تیرۆرستان لەوێ بەردەوام دەبن."

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی شەممە داوای 30 ڕۆژ ئاگربەستی کرد لە سەرانسەری سوریا، لە کاتێکدا کوشندەترین هێرشی ئاسمانی لە غۆتەی دەرەوەی دیمەشق ئەنجام درا.

بە پێی ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی ئێران IRNA باقری گوتویەتی " هەروەکو چۆن لە تێکستی بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا گوتراوە، بەشێک لە ناوچەکانی دەرەوەی دیمەشق کە لەلایەن تیرۆرستانی بەرەی نوسرەو گروپە تیرۆرستەکانی ترەوە کۆنترۆڵ کراوە بەشێک نین لەو ئاگربەستە."

لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئاگربەستەکەدا چالاکوانانی ئۆپزسیۆنی سوریا و دانیشتوانی دیموشق ڕایانگەیاند ناو شارەکەو ناوچەکانی دەروەی ڕۆژهەڵاتی شارەکەش هەتا ئەندازەیەک ئارام بوون.

چالاکوانان چەند سەرپێچییەکیان ڕاگەیاند لە ژمارەیەک پێکدادان لە کەناری باشوری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان کە بە ڕۆژهەڵاتی غۆتە ناسراون و هەروەها دوو هێرشی ئاسمانیش لە شەوی شەممە ماوەیەکی کورت پاش پەسەند کردنی بڕیارەکە.

XS
SM
MD
LG