Accessibility links

کۆشکی سپی دەڵێت ئیسرائیل هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمەریکایە


Trump
Trump

ئەمرۆ یەکشەممە بەیاننامەیەک لە لایەن سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی ئەوەی پشت راست کرد کە ئیسرائیل هاوپەیمانێکی بە هێزی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و پشتیوانیش لە مافی ئسرائیل دەکات بۆ بەرگری لە خۆکردنی لە دژی میلیشیاکان ئەوانەی ئێران و سوریا لە باشوری سوریادا پشتیوانیان لێدەکەن.

بەیاننامەکە پاش هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی ئیسرائیل دێت بۆ سەر دەیان لە ئامانجەکانی ئێران و سوریا لە سوریادا.

ئیسرائیل دەست بە هێرشە ئاسمانیەکانی کرد پاش ئەوەی دژە ئاسمانیەکانی سوریا فرۆکەیەکی لەشکەری ئیسرائیلی لەکاتی گەڕانەوەدا لە بۆردوومانی بنکە ئێرانیەکان لە سوریا خرایە خوارەوە.

کۆشکی سپی لە ئێران و هاووپەیمانانی داوا کرد لە راگرتنی شەڕ پێی فرۆشتن و کارکردن بەرەو ئاشتی ناوچەیی.

لە رۆژی شەممە وەزارەتی بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکان هەر وەها ووتی ئیسرائیل مافی بەرگری لە خۆکردنی هەیە دژ بە هەر دەست درێژی کردنێک بۆ سەری.

XS
SM
MD
LG