Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی 11 سەرباز لە پاکستان دەکوژرێن


بەهۆی ‌هێرشێکی خۆکوژی لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان بەلایەنی کەم 11 سەرباز کوژراون لە ناویاندا ئەفسەرێکیش و 13ی تریش بریندار بوون.

بەیاننامەی فەرمی دەڵێت هێرشەکەی شەوی شەممە لە دۆڵی سوات ڕوویدا کە لەشکر لەوێ چەندین چالاکی وەرزشی بەڕیوە دەبرد. جگە لەمە هیچ وردەکارییەکی تر نەدراوە.

چەند سەرچاوەیەک بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند کاربەدەستانی لەشکری لەوێ یاریی ڤالیبالیان دەکرد کاتێک تەقینەوەکە ڕوویدا.

گوتەبێژێکی گروپی تالیبانی پاکستان دەستبەجێ بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ و گوتی هێرشەکە زیانێکی زۆری لێ کەوتۆتەوە، هەرچەندە زۆربەی جار ئەو گروپانە زیادەڕەوی دەکەن لە ئاماری قوربانیەکاندا.

دۆڵی سوات لە پاکستان هەتا ساڵی 2009 ش ناوچەیەک بوو کە تالیبانی پاکستان دەسەڵاتێکی زۆریان تیایدا هەبوو بەڵام پاش ئەوە لەشکر هێرشێکی سەرەکی دژە یاخیبوونی ئەنجام دا و ئەو دۆڵەی لە ملیتانەکان پاک کردەوە.

دۆڵی سوات پاکستان
دۆڵی سوات پاکستان

لەو کاتەوە ئەو ناوچەیە بۆوە بە ناوچەیەکی بەناوبانگ و جێگای سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆو بیانی و هێرشی ملیتانەکان زۆر دەگمەن بوو لەو دۆڵەی کە بە سویسرای پاکستان ناسراوە.

دۆڵی سوات پاکستان
دۆڵی سوات پاکستان

XS
SM
MD
LG