Accessibility links

ئایا ڤایرۆسەی ئەنفلوانزا کار دەکاتە سەر یاری کۆتایی فوتباڵی ئەمەریکی


تیمەکانی فلادیلڤیا ئیگلس و نیو ئینگلاند پاتریۆتسی فوتباڵی ئەمەریکایی گەیشتوونەتە شاری میناپلسی ولایەتی میناسۆتا کە لەوێ خەریکی خۆئامادە کردنن بۆ یاری کۆتایی فوتباڵی ئەمەریکایی کە بە سوپەر بۆڵ ناسراوە و لە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام دەدرێت.

یاری سوپەر بۆڵ بەناوبانگترین بۆنەی وەرزشی ساڵە لە ئەمەریکا. ملیۆنان خەڵک بە ڕێگای تەلەفیزیۆن لە ماڵەکانی خۆیاندا لەگەڵ کەسوکارو هاوڕێکانیان تەماشای دەکەن، یان خەڵکی لە باڕو چێشتخانەکان کۆدەبنەوە بۆ تەماشاکردنی پێکەوە ئەمە جگە لەوەی چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە سەرانسەری وڵاتەوە بچن بۆ میناپلس تا لە ستادیۆمەکە و شوێنەکانی تری تایبەت بە تەماشاکرنی یارییەکە، سوپەر بۆڵ ببینن.

میناپلس نێوەندی کۆڕو کۆبونەوەی خۆی کردووە بە شوێنێک کە منداڵان و گەوەرەکانیش دەتوانن بچن یاری فوتباڵ بکەن. ئەوان دەتوانن لەوێ هەڵدانی تۆپەکە تاقی بکەنەوە.

بەڵام ئەم ساڵ بەهۆی بەربڵاوی زۆری ئەنفلوانزا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەندێک دەڵێن ئەم شوێنانە دەنبە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە.

جولی دایتلاین کوڕەکەشی لەگەڵ زۆی بردووە بۆ میناپلس تا ئەوەشی چێژ لە خۆشی یارییەکە ببینێت، دەڵێت سەرەتا زۆر نیگەران بوو لەمەڕ ئەوەی ڕەنگە کوڕەکەی ڤایرۆسەکە بگرێت. بەڵام پاشان نیگەرانییەکەی کەم بۆوە کاتێک دەیبینی لە شوێنە گشتیەکاندا چۆن خۆبەخشەکان کەرەستەکان پاک دەکەنەوە.

کرس ئیرسمان شارەزای درمەکان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی میناسۆتا دەڵێت هەمو کاتێک شیانی ئەوە هەیە لە شوێنێکی گشتیدا نەخۆشی زیاتر بگوێزرێتەوە بەتایبەتی لە شوێنی داخراودا.

بەڵام دکتۆر جیف نۆنگ دەڵێت تەنانەت کاتێک خەڵکی لە ماڵەکانی خۆشیان پێکەوە کۆدەبنەوە بۆ تەماشاکردنی یارییەکە شیانی گواستنەوەی ڤیارۆس هەر هەیە. چونکە کەسێک ڕەنگە لەوێ بپژمێت یان بکۆکێت ڤایرۆسی ئەنفلوانزای گرتبێت بەر لەوەی کە خۆشی هەست بکات کە نەخۆشە.

کاربەدەستانی تەندروستی لە میناسۆتا داوا لەو خەڵکە دەکەن کە ئامادەی یاری سوپەر بۆڵ و بۆنەکانی تری شارەکە دەبن بەهۆی یارییەکەوە، تا بتوانن خۆیان دوور ڕاگرن لەو کەسانەی کە دەزانن نەخۆشن، زوو زوو دەستیان بشۆن، بە دەستی پیسەوە دەست لە چاو و لوتیان نەدەن چونکە لەو شوێنانەوە زیاتر ڤایرۆسەکە دەگرن.

XS
SM
MD
LG