Accessibility links

سەرۆک ترامپ لەگەڵ سەرۆکی ڕواندا کۆدەبێتەوە


سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەگەڵ سەرۆکی ڕواندا پاول کاگامێ کۆبۆوە و بە دۆستێک ناودێری کرد پاش لێدوانە مشتومڕلەسەرەکانی ترامپ لەسەر وڵاتانی ئافریکا.

ڕۆژی هەینی ڕێبەرانی کۆمەڵەی ئابوری جیهان لە داڤۆسی سویسرا کۆبونەوە. کاگامێ دەستدەکات بە خولی یەک ساڵەی وەکو سەرۆکی یەکێکتی ئافریکا کە لە 55 وڵاتی کیشوەرەکە پێکهاتووە.

سەرۆک ترامپ بەم دواییانە ڕەخنەیەکی زۆری لێگیراوە بەهۆی ئەوەی گوایە کاتێک باسی مەسەلەی کۆچبەری کردووە بە شێوەیەکی بێڕێزانە باسی وڵاتانی ئافریکای کردووە. سەرۆک نکوڵی کردووە لەوەی کە بەو شێوەیە قسەکەی کردبێت بەڵام ئەوانەی کە لە کۆبونەوەکە ئامادەبوون ئامادە بوون دەڵێن وایە.

کاگامێ گوتی وتووێژێکی باش لە نێوان ئەو و سەرۆک ترامپ ئەنجام دراوە لەسەر مەسەلەی ئابوری و بازرگانی. ئەو گوتی یەکێتی ئافریکا هەوڵ دەدات لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکاندا کار بکات.

سەرۆک ترامپ لە دەستپێکی ڕۆژەکەیدا لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی ئابوری جیهان باسی لە ئامادەبوونێکی ئێجگار زۆری خەڵکی کرد.

سەرۆک ترامپ یەکەمجارە بەشداری ئەم کۆبونەوەیە بکات. پاش نیوەڕۆژی ڕۆژی هەینی سەرۆک ترامپ وتارێک پێشکەش بە ئامادەبوان دەکات و چاوەڕوان دەکات پێشوازییەکی باش بکرێت لە پەیامەکەی کە تیایدا باس لەوە دەکات کە ئەمەریکا چۆن بە باشی کارەکانی ئابوری بەڕێوە دەبات. و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک ترامپ تیایدا باس لە کەم کردنەوەی باجی ئەم دوواییانەو یاساو ڕێساکان بکات. سەرۆک ترامپ باس لەوە دەکات کە ئێستا کاتێکی باشە بۆ کاردارییەکان کە سەرمایەکانیان لە ئەمەریکا وەگەڕبخەن. سەرۆک ترامپ ڕەخنەگرە لە ڕێککەوتنی بازرگانی فرەلایەنە. بەڵام ئەو بەڵێنەکانی بۆ بازاری ئازاد بە شێوەیەکی ڕەوا دوپات دەکاتەوە. ئەو هەروەها داوای هاوکاری جیهان دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی کە لەلایەن گروپەکانی وەکو داعش و چەکی ناوکی کۆریای باکورەوە ڕووبەڕووی جیهان دەبێتەوە.






XS
SM
MD
LG