نوێنەرانی هەردوو کۆریا ئەمڕۆ دووشەممە کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی وردەکاری لەسەر ناردنی گروپێکی هونەری باکور بۆ ئۆلۆمپیادی زستانەی مانگی داهاتو لە باشور.
کۆبونەوەکەی ڕۆژی دووشەممە لە گوندێکی سەر سنووری نێوان هەردوو وڵات دەکرێت و ڕەنگە تیایدا باس لە کاتی دیاریکراوی باندێکی میوزیکی ژنان بکەن کە بە پێی ڕاپۆرتان ئەندامەکانی لەلایەن ڕێبەری کۆریای باکور کیم جۆن ئونەوە هەڵبژێردراون.
کۆریای باکور دەڵێت شاندەکەی ئەو بۆ یارییەکانی زستانە لە پیونگیانگ بریتی دەبن لە هونەرمەندەکان، کاربەدەستان، ڕۆژنامەوانان و کەسانی تر و هەروەها یاریزانەکانیش.
وەزیری یەکگرتنەوەی کۆریای باشور ڕایگەیاند قەوارەی شاندەکەی باکور لە کۆبونەوەکەی کۆریای باکور لەگەڵ کۆمیتەی ئۆلۆمپیادی جیهاندی لە 20 ی مانگی یەک بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدرێت.