Accessibility links

حەفتاو پێنجهەمین خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب جیاواز بوو


ساڵێک پاش ئەوەی سیاسەت و دانیشتوانی نوێی کۆشکی سپی، باڵیان کێشا بەسەر مشتومڕەکانی گۆڵدن گلۆبس، لە ڕێوڕەسمەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا باسی شتی لەو جۆرە بە ئاستەم کرا. ئەمساڵ مەسەلە هەموی جێندەر بوو و بێ گومان باس باسی "بزوتنەوەی منیش" کە دژ بە هەراسانکردنی ژنانە لە سەرانسەری وڵات.

شوێنی ڕێوڕەسمەکە ببو بە دەریایەکی ڕەش بەسەر فەرشی سوردا، زۆربەی ئامادەبوان جلی ڕەشیان لەبەرکردبوو وەکو پشتیوانی بۆ ئەو ئەکتەرە ژنانەی هۆلیود کە لەلایەن دەرهێنەرەکانەوە هەراسان کرابوون وە هەروەها وەکو کاردانەوە بەرامبەر موچەی نا هاوسەنگی ژن و پیاو و کەمتر دەرکەوتنی کارەکانی ژنان.

بە شێوەیەکی گشتی لە میانەی ڕۆشتن بەسەر فەرشی سوردا زیاتر باس لە دیزاینەرەکان و شێوازی جلوبەرگەکان دەکرێت بەڵام لەم ساڵدا باس لە شێوازی کارەکانی جوتیاران و کرێکاران دەکرا و داوای هاوسەنگی موچە دەکرا لە تەواوی کۆمەڵگەکاندا. چەند ئەکتەرێک لە ناویاندا مێرڵ ستریپ و مشێل ویلیەمس و ئێما واتسۆن چەند چالاکییەکی کۆمڵایەتییان لەگەڵ خۆیاندا هێنابوو بۆ ئەوەی سەرنج بخەنە سەر چارەسەرکردنی کێشەکان لە دەرەوەی هۆلیود. ستریپ گوتی " ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە لەم بۆنە تایبەتەدا پێکەوە وەستاوین و هێڵێکی ڕەشمان کێشاوە بۆ ئەوەی ڕابوردوو لە ئێستا جیابکاتەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا خەڵاتی ڕێزلێنان بە ناوی خەڵاتی Cecil B. DeMille پێشکەشکار و هونەرمەند و چالاکی مافەکانی مرۆڤ ئۆپرا وینفری بەهۆی دەستکەوتەکانی ژیانی وەکو ژنێکی ڕەش پێست. ئۆپرا وتارێكێ زۆر بەهێزی پێشکەش کرد.

ئەمە یەکەم جار بوو خەڵاتی هونەری پێشکەش بکرێت لەو کاتەوەی کە مانگی 10 ی ڕابوردۆوە شەرمەزاری هەراسانکردنی سێکسی هۆلیودیشی گرتەوە.

XS
SM
MD
LG