Accessibility links

ئەردۆغان هێرشی زارەکی دەکاتە سەر یەپەگە


سەرۆکی تورکیا هێرشی زارەکی کردە سەر ملیتانە کوردەکانی کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات و گوتی " سنووی وڵاتەکەی خۆی پاک دەکاتەوە لە تیرۆرستان."

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئەنکەرە ڕێگە نادات تیرۆرستان ڕیشەی خۆیان لە نزیک سنووری تورکیا لەگەڵ سوریا دابکوتن، بە تایبەتی مەبەستی ئەو ناوچەیە بوو کە هێزەکانی پاراستنی گەل یان یەپەگەی لێیە.

تورکیا یەپەگە بە بەشێکی جیانەبۆوە لە پەکەکە ددادەنێت و لە مانگی 8 ی ساڵی 2016 دا ئۆپەراسیۆنێکی بۆ پاککردنەوەی سنوورەکانی خۆی لەوان دەستپێکرد.

ئەردۆغان لیستی ئەو ناوچانەی باکوری سوریای فراوانتر کرد کە تورکیا دەیەوێت بیانکات بە ئامانج. ئەو گوتی " ئێمە عفرین لە تیرۆرستان پاک دەکەینەوە، ئێمە مەنبج لە تیرۆرستان پاک دەکەینەوە. ئێمە تەلئەبیەز، سەرێکانی و قامشلی لە تیرۆرستان پاک دەکەینەوە."

کاربەدەستانی تورکیا بە بەردەوامی ڕەخنە لە ئەمەریکا و هاوپەیمانانی تر دەگرن بۆ پشتیوانی کردن لە کوردەکانی سوریا کە شەڕی دژ بە داعش دەکەن.

XS
SM
MD
LG