ڕۆژی حەڤدەی مانگی دوانزەی هەموساڵێک لە هەرێمی کوردستان وەکو ڕۆژی ئاڵا دەستنیشان کراوە و لەم ڕۆژەدا چەندین بۆنەو چالاکی ئەنجام دەدرێت.
لە زۆربەی خوێندنگە و کۆلێژەکان ئاهەنگی تایبەت تایبەت ئەنجام دەدرێت. لە دامودەزگا تایبەتی و حکومییەکانیش ئاڵای کوردستان هڵدەدرێت و چەندین گوتار پێشکەش دەکرێت.
ئەمساڵیش ئەم جۆرە ئاهەنگانە بەردەوام بوون و لە پارکی بارزانی لە شاری دهۆک مەراسیم بە شێوەیەکی لەشکری و هەڵدانی گەورەترین ئاڵا ئەنجام درا.
پەیامنێرمان سەلام باڵایی ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.