Accessibility links

لە ئاکامی هێرشێک بۆ سەر کڵێسایەک لە پاکستان 8 کەس دەکوژرێن


سێ هێرشبەری خۆکوژ بە چەکی قورسەوە لە ڕۆژی یەکشەممە هێرشیان کردە سەر کلێسایەک لە شاری کوێتای باشوری ڕۆژئاوای پاکستان. لە ئەنجامی ئەو هێرشە بەلایەنی کەم هەشت کەس لە کۆمەڵگەی کرستیانەکان کوژراون.

کاربەدەستان و پزیشکان دەڵێن ژن و منداڵیش لە نێو قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەو کڵێسایە بوون کە لە ناوچەیەکی زۆر پارێزراوی شارەکەدایە.

گەواهدەران دەڵێن دووان لە هێرشبەرەکان هەوڵیان داوە بچنە ناو هۆڵی سەرەکی مەڕاسیمی ئاینییەوە کە زیاتر لە 400 کەسی تێدا بوو بۆ مەڕاسیمی ئاینی ڕۆژی یەکشەممە، بەڵام پاسەوانەکان لە دەرگای سەرەکی ڕووبەڕووی هێرشبەرەکان بوونەوە و یەکێکیان کوشت و ئەوەی تریش هەر لە دەرەوەی هۆڵەکە بۆمبەکەی تەقاندەوە.

بەرپرسی پۆلیسی خۆجێهی ژەنەڕاڵ مۆزەم ئەنساری بە پەیامنێرانی گوت، سێهەم هێرشبەری گومانلێکراو لە میانەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی پاسەوانەکان لەگەڵ چەکدارەکاندا هەڵاتووە بۆ گەڕەکەکانی نزیک شوێنی ڕووداوەکە و ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بەدوای ئەو هێرشبەرەدا بەردەوامە.

ئەنساری گوتیشی ئەگەر پاسەوانەکان ڕێگەیان لێ نەگرتنایە ژمارەی قوربانیان زۆر زیاتر دەبوو.

XS
SM
MD
LG