Accessibility links

خۆپیشاندانی دژ بە گەندەڵی لە ئیسرائیل


نزیکەی 20 هەزار ئیسرائیلی ڕۆژی شەممە لە تەل ئەڤیڤ خۆپیشاندانیان دژ بە گەندەڵی حکومەت و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە، کە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە لەسەر خراپبەکارهێنانی دەسەڵاتی، ئەنجام دا.

ئەم خۆپیشاندانە هەتا ئێستا گەورەترین خۆپیشاندانی دژە گەندەڵییە کە دژ بە نەتانیاهۆ کرابێت، کە نکوڵی لەوە دەکات هیچ شتێکی هەڵەی کردبێت.

گومان دەرکێت نەتەنیاهۆ بە دوو دۆسیێەی لەسەر بێت. یەکەمیان کە دیاری لە کاردارە دەوڵەمەندەکان وەرگرتووە و ئەوەی تریش بریتییە لە وتووێژکردن لەسەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ خاوەن ڕۆژنامەیەک بۆ ڕووماڵکردنی باشتر بەرامبەر سنووردار کردنی ڕۆژنامەیەکی بەرهەڵستی.

خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی شەممە لە ئەنجامی بەرنوسی یاسایەک هاتە ئاراوە کە چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوو لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت، کە ڕێگە دەگرێت لە پۆلیس بەڵگەکانی دۆسیێەکانی ناتانهایو بڵاو بکەنەوە.

وێنەگرێکی ئاژانی ڕۆیتەرز و میدیای ئیسرائیلی ژمارەی خۆپیشاندەرانیان بە نزیکەی 20 هەزار کەس مەزەندە کردووە. پۆلیس هەتا ئێستا ژمارەیەکی فەرمی بڵاو نەکردۆتەوە.

ڕەخنەگران دەڵێن ئەم بەرنوسی یاسایە هەوڵێکە بۆ پراستنی نەتانیاهۆ و ناهێڵێت زانیاری لەسەر لێکۆڵینەوەکان بخرێتە بەردەم ڕای گشتی. بەڵام پشتیوانانی یاساکە دەڵێن ئەمە مانای پاراستنی مافی گومانبارانە.

نەتەنیاهۆ گوتویەتی هیچ خواستی پەسەند کردنی ئەم یاسایەی نییە بەڵام فەرمانیشی نەداوە بە دوو پشتیوانی لە پارتی لیکود کە بەرنوسەکە بکشێننەوە.

XS
SM
MD
LG