Accessibility links

گەورە کاربەدەستێکی کورد لە سوریا دەڵێت ئەگەر ئەمریکا پشت بکاتە تەنها هاوپەیمانی خۆی لە سوریادا "کوردەکانی سوریا" ئەوا دەبێتە مایەی بنکۆڵ کردنی شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی.

ئەم ڕاگەیاندنەی ئیلهام ئەحمەد، ئەندامی باڵە سیاسییەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەمریکا پشتیوانی لێدەکات وەک وەڵامێکە بۆ ئاماژەکانی بەڕێوبەرایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لەوانەیە کۆمەکە لەشکرییەکان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات کە کورد سەرکردایەتی دەکات ڕابگیرێن.

کۆشکی سپی و پەنتاگۆنیش دەڵێن پێداچوونەوە بە ڕێکخستنی یارمەتییە لەشکرییەکاندا دەکرێتەوە بۆ هەسەدە، هەرچەندە پشتڕاستکردنەوەیەکی دیاریکراو لە ئارادا نییە ئایا گەیاندنی چەک بە تەواوەتی ڕادەگیرێت یان نا.

ئیلهام ئەحمەد دەڵێت دەشێت ئەم جۆرە ڕاگەیاندنە ناڕوونە تورکیا ڕازیبکات.

ئانکەرە جەنگاوەرانی کوردی سوریا وەک بەشێک لە کوردە یاخیبووەکانی تورکیا دەبینێت و بە تێرۆریستیش ناودێریان دەکات.

XS
SM
MD
LG