Accessibility links

واشنتۆن و لەندەن پشتیوانی ئۆپزسیۆنی سوریا دەکەن

  • VOA News

ناسر حەریری

کاربەدەستانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ ئۆپزسیۆنی سوریا بەر لە وتووێژە ئاشتیانەکەی ژنێڤ.

ئەلێستر بێرت، وەزیری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا دەڵێت پێویستە وتووێژەکانی ژنێڤ ببنە مایەی قۆناغێکی گواستنەوەی فرەلایەنی سیاسیانە بۆ کۆتاییهاتن بە قەیرانی سوریا. لێدوانی ئەم وەزیرەی بەریتانیا دووابەدووایکۆبوونەوەکەی بوو لەگەڵ ناسر حەریری سەرۆکی شاندی ئۆپزسیۆنی سوریا.

بێرت ستایشی ئۆپزسیۆنی سوریای کرد بۆ ئەو دەستکەوتەی لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوودی عەرەبستانی سعودیە بەدەستی هێنابوو سەبارەت بە یەکخستنی لایەنەکانی ئۆپزسیۆن.

حەریری هەر ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ دەیڤد ساترفێڵد، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا کۆبۆتەوە.

ساترفێڵد پشتیوانی ئەمریکای ڕاگەیاندووە بۆ قۆناغێکی گواستنەوەی سیاسی متمانە پێکراو بەپێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و جەختیشی کردۆتەوە لەوەی هەر پرۆسەیەک لە دەرەوەی ژنێڤ هیچ رەواییەکی نابێت.

وەک ئاماژەیەکیش بە دواکەوتنی شاندی حکومەتی سوریا، حەریری دەڵێت "جارێکی تریش حکومەتی سوریا دانوستاندنەکان بنکۆڵ دەکات بەهۆی ڕەتکردنەوەکانی بۆ بەشداریکردن لە دەستپێکردنی وتووێژەکاندا."

XS
SM
MD
LG