Accessibility links

هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە ئافریکا


تێرۆریستێک کوژراوە لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی لە سۆماڵیا.

ئەو هێرشە لەلایەن لەشکری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کراوە بە ڕێکخستن لەگەڵ حکومەتی سۆماڵیادا بەپێی ڕاگەیاندنی سەرکردایەتی هاوبەشی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا – ئافریکا.

ئەو هێرشە بۆ سەر چەکدارە تێرۆریستییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە کراوە بە کاتی سۆماڵیا.

لە ڕاگەیاندنە هاوبەشەکەشدا هاتووە؛ هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن بۆ بەکارهێنانی هەموو ڕێوشوێنێکی دەسەڵات پێدراو بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ئەمریکایی و هەروەهاش بۆ ڕێگەگرتن لە تێرۆریستان و نوسراویشە ئەم ڕێوشوێنانەش لە ڕێی کردەی هاوبەشەوە دەکرێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم.

بەم هێرشەی ئەمڕۆ دووشەمەوە لەمساڵدا هێزەکانی ئەمریکا 30 هێرشی ئاسمانی لە سۆماڵیادا کردووە و 28 هێرشیان دژی ڕێکخراوی تێرۆریستی ئەلشەباب بووە و ئەمەش دووهەم جارە هێرش بکرێتە سەر تێرۆریستانی داعش لە سۆماڵیا.

یەکەم هێرشیش لە سەرەتای ئەم مانگی یازدەیەدا بوو کرایە سەر داعش.

XS
SM
MD
LG