د.عه‌بدولله‌تیف ئه‌حمه‌د پسپۆڕ و شاره‌زای ئاینی ئیسلامی ده‌ڵێت،ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا ئه‌وه بكرێته پێوه‌ر بڵێین،هه‌ر كچێك گه‌یشته ته‌مه‌نی عائیشه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌بێت به شوو بدرێت ئه‌وا ڕه‌نگه كاره‌ساتی خراپی لێبكه‌وێته‌وه،چونكه عائیشه دراوه‌ته پیاوێكی وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د.خ)،نه‌دراوه‌ته كه‌سێكی ئاسایی،هه‌ر باوكێك پیاوێكی وه‌ك پێغه‌مبه‌ری ده‌ستكه‌وت كه شتی وانابێت ئه‌وا كچه نۆ ساڵانه‌كه‌ی خۆشی بداتێ ئاساییه.
د.عه‌بدولله‌تیف ئه‌حمه‌د كه‌سایه‌تی و شاره‌زای ئاینی ئیسلام كه به‌ڕابه‌ری سه‌له‌فییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ناسرێت،له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باس له بۆچونی ئاینی ئیسلام ده‌كات له‌سه‌ر به‌شودانی كچ له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا و ده‌ڵێت"له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا چ له‌ده‌قه‌كانی قورئاندا،چ له‌ده‌قه‌كانی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوادا ده‌قێكی ڕوون نیه كه به ژماره و ساڵ ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری دیاریكردبێت"
د.عه‌بدولله‌تیف ئه‌حمه‌د له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به چه‌ند ده‌قێكی قورئانی كرد كه باس له‌ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن(باڵغ)ده‌كات وه‌ك ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری بۆ كچان و وتی"باڵغ بوون شه‌رعیه‌ت ده‌دات به هاوسه‌رگیری نه‌ك زۆری بكات كه ده‌بێث باڵغ بوو هاوسه‌رگیری بكات"
د.عه‌بدولله‌تیف وتیشی"ڕای هه‌ندێك له زانایان هه‌یه به‌وه‌ی كچ له‌ته‌مه‌نی بچوكدا به‌شوو بدرێت ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دا بینرا،به‌ڵام هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن تا باڵغ نه‌بێت بهشو نه‌درێت باشه"
د.عه‌بدولله‌تیف دوپاتیكردوه،له‌ڕووی شه‌رعیه‌وه دروسته ئافره‌ت كه باڵغ بوو شوو بكات،به‌ڵام شه‌رع نه‌یوتووه كه بوو به نۆساڵ با بڕوات شوو بكات ئه‌مه به ئه‌مر نه‌هاتوه،وه ده‌بێت لێره‌دا ڕه‌چاوی هه‌ندێك شت بكرێت،به‌تایبه‌ت باوك ده‌زانێت كه كچه‌كه‌ی هی هاوسه‌رگیرییه یاخود نا"
ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئاینی ئیسلام ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌ته‌نها له ئیسلامدا نیه كه ڕێگه به هاوسه‌رگیری ته‌مه‌نی بچوك دراوه،به‌ڵكو له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكادا ڕێگه به هاوسه‌رگیری چه‌ندین حاڵه‌ت دراوه كه ته‌مه‌نیان له(١٠-١٢)ساڵه كه ڕه‌نگه بۆ داپۆشینی كارێك بوبێت"
د.عه‌بدولله‌تیف ئه‌حمه‌د وتیشی" بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌بێت چاره‌سه‌رێكی مام ناوه‌ند هه‌لبژێردرێت بۆیه باسم له‌باوك كرد كه ده‌توانێت ئه‌وه بزانێت،چونكه كه‌س وه‌ك باوك كچی خۆی ناناسێت وه به‌رژه‌وه‌ندی له‌هه‌موو شت زیاتر بۆ كچه‌كه‌ی ده‌وێت،ئه‌گه‌ر باوكه‌كه زانی كچه‌كه‌ی له‌وانه‌یه خۆی ناگرێت و توشی زینا ده‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌یدات به‌شوو هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات كه‌سه‌ری باوكی و كه‌سوكاره‌كه‌ی شۆڕبكات ئه‌وا باكهسێكی باشی بۆ هه‌لبژێرێت یا ئه‌و كه‌سه‌ی كچه‌كه خۆی ده‌یه‌وێت.كه‌واته نه زۆری بكرێت نه ڕێگری لێبكرێت."
د.عه‌بدولله‌تیف باسی له‌وه‌شكرد،هه‌ندێك له كچان توانایان هه‌یه له ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا مال به‌ڕێوه ببه‌ن ئه‌مه‌ش وه‌ك وتم باوكه‌كه ده‌توانێت ئه‌وه دیاریبكات،ئیمامی شافیعی ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت،چومه یه‌مه‌ن ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن(٢١)ساڵم بینی داپیره بوو،واته كچه‌كه‌شی شوی كردبوو منداڵی هه‌بوو ئه‌وه‌ش واتای له‌ڕووی واقیعیه‌وه ده‌كرێت ببێت كچ له‌ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا بدرێت به‌شوو"
هه‌روه‌ها وتیشی"ئه‌وه‌ی بڵێت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا زۆركردن هه‌یه بۆ هاوسه‌رگیری له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ئه‌وا تۆمه‌ته بۆ ئیسلام،وه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا تاكه نمونه‌ی به‌شودانی كچ له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ته‌نها عائیشه‌یه،ئه‌ویش خاوه‌ن باوكێكی وه‌ك ئه‌بوبه‌كری سدیق بوه،وه دراویشه به‌باشترین پیاوی سه‌رزه‌وی"
د.عه‌بدولله‌تیف ئه‌حمه‌د،له‌باره‌ی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و یاسایه له‌كوردستان وتی"من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م نه زۆر بكرێت نه ڕێگه‌ی لێ بگیرێت،به‌تایبه‌ت له‌وڵاتێكدا كه له‌قوتابخانه و زانكۆكان كچ و كوڕ تێكه‌ڵ ده‌كرێن و ئازادی حیجاب تهسكراوهتهوه،كچێك ناڵێم به‌ڕوتی به‌ڵام سه‌رو قژ و قاچی ڕووته ده‌چێته ناو كۆمه‌ڵێك گه‌نجه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئاسانكاری نه‌كرێت بۆ هاوسه‌رگیری ئه‌وا ئاسانكاری بۆ كاری ناشه‌رعی و خراپه ده‌كرێت"
" واته نهزۆری بكرێت لهجان بۆ هاوسه‌رگیری وه نهڕێگری بكرێت كه توشی زینا و كاری خراپ ببێت من له‌گه‌ڵ ئه‌و میانڕهوییهم(د.عه‌بدولله‌تیف وای وت)."