Accessibility links

کۆمەڵکوژیەکەی کڵیسەی شارۆچکەکەی ستانی تەکساس ی ئەمەریکا


Church Shooting Texas
Church Shooting Texas

خەڵکانی ماتەمین و دڵ پڕ پەژارەی شارۆچکەیەکی بچوک ستانی تەکساس شەوی رابردوو لە ناوچەی گوندی Sutherland Spring گردبوونەوە بۆ دەربڕینی پەژارەیان بۆ ئەو 26 کەسەی لە میانەی گردبونەوەیەکی ئاینی رۆژی یەکشەممە لە کڵێسەیەک بە دەسترێژی گولە و بێبەزەییانە کوژران. رووداوەکەش کوشندەترین کۆمەڵکوژیە لە مێژوی نوێی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکادا. خانەوادەکان ئەوانەی بۆ نوێژو نزا بە ئاسودەیی ئامادەی کڵێسەکە بوون ، نەیان دەزانی روو لە کوێ بکەن بۆ ئەوەی خۆیان لە دەستڕێژی گولەی چەکی ئۆتۆماتیکی ئەو چەکدارە دەرباز بکەن.

کۆمەڵکوژیەکەی رۆژی یەکشەممە بە ماوەیەکی کەم دوای کاتژمێر 11:20 پێش نیوەڕو بوو کاتێک کەسێکی چەکدار دەچێتە نێو کڵێسەکەوە لە ناوچەی Sutherland Spring و ئامادەبوانی نێوی دەداتە بەر دەسترێژی گولە. ئەم کارەساتە پاڵی بە خەڵکانێکی زۆری نێو کڵیسەکەوە نا بەدەم روداوەکەوە بچن هەروەها دانیشتوانی شارۆچکەکەش.

بەرپرسانی دەڵین چەکدارەکە بە ناوی " دێڤن کێڵی " خۆی دەکات بە نێو کڵێسەکەدا و چەکێکی ئوتوماتیکی جۆری AR-15 ی پێبووە . ئەم کەسە لە هیزی ئاسمانی ئەمەریکا کاری کردبوو ، لە ساڵی 2012 دا بە هۆی خراپی مامەڵەکردنی لەگەڵ منداڵاندا زیندانی دەکرێت و دوای ساڵیک زیندانی لە ساڵی 2013 دا ئازاد دەکرێت. بەدرەفتاری و دەرکردنی لە خزمەتی سەربازی دەبوایە ریگری لە بەدەستهێنانی چەکی لێبگرتایە ، واتا لەو پرۆسەی لێکۆڵینەوەیەی پێویستە لە ژیانامەی هەر کەسێک بکرێت بەر لەوەی چەکی پێبفرۆشرێت.

بچوکترین قوربانی رووداوەکە منداڵێکی تەمەن 5 ساڵان و گەرەترین قوربانیش پیاوێکی تەمەن 72 ساڵانە ، هەروەها کچە 14 ساڵانەکەی قەشەی کڵیسەکەش بە ناوی ئەنەبێڵا رێنێ کوژراوە.

جۆنی لاگندۆرف دانیشتویەکی شارۆچکەکە گوتی لەو کاتەی دێڤن کێڵی لە نێو کڵێسەکە هەوڵی چونە دەرەوەی دەدا لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بووە شەڕە تەقەیان. جۆنی گوتیشی ئەو کەسە بە چەکێکەوە هات بۆ لای ئوتومبیلەکەم لەو کاتەی ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکە هەڵدەهات و پێگوتم با بڕۆین بکوژەکە بگرین و پاشان شوێنی کەوتین. بە ماوەیەکی کەم لە راوەدونانی بکوژەکە بینیمان ئوتومبیلەکەی وەرگەڕاوە و بە هۆی زامی گولەوە ، بکوژەکە مردبوو . بەڵام لەو کاتەدا نەمانزانی کە ئایا خۆی کوشتبوو یان بە گولەی کەسێکی شارۆچکەکە بریندارببوو پاشان مردوە.

XS
SM
MD
LG