Accessibility links

لە ڕاپرسییەکاندا ترامپ لە دواوەیە


U.S. President Donald Trump addresses the U.S. troops at the U.S. Yokota Air Base, on the outskirts of Tokyo, Nov. 5, 2017.
U.S. President Donald Trump addresses the U.S. troops at the U.S. Yokota Air Base, on the outskirts of Tokyo, Nov. 5, 2017.

زۆرێک لە دەنگدەران لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کار و چۆنیەتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکان لەلایەن دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکاوە پەسەند ناکەن.

لە دواترین ڕاوەرگرتنی گشتیدا کە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست و کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەی بی سی کردوویانە، لە سەدا پەنجا و نۆی بەشدارییان لەو ڕاپرسییەدا کردووە کارەکانی سەرۆک ترامپیان لە کۆشکی سپی پەسەند نەکردووە و لە سەدا 37 یش بەلایانەوە پەسەندە.

سەرۆک ترامپ ساڵیکە بۆ پستی سەرۆکایەتی ئەمریکا هەڵبژێردراوە و لە مانگی یەکی ئەمساڵی 2017 چووە کۆشکی سپی.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست نوسیویە، بە بەراورد لەگەڵ سەرۆکەکانی تری ئەمریکادا لە ماوەی زیاتر لە حەفتا ساڵی ڕابردوودا دانۆڵد ترامپ تا ئێستا کەمترین ڕێژەی پەسەندکردنی هەیە .

ئەنجامەکانی ئەو ڕاوەرگرتنەی (پۆست-ئەی بی سی) هاوشێوەی ڕاپرسییەکانی ترن کە لە ئەمریکا دەکرێن سەبارەت بە پەسەندکردنی کارەکانی ترامپ.

دوابەدوای سەد ڕۆژ لە وەرگرتنی پۆستەکەی، لە ڕاوەرگرتنەکاندا لەسەدا 42 ی بەشداربووان ڕایان وەها بووە کە ترامپ زۆرێک لە ئامانجەکانی پێکاوە. بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیە دابەزییوە بۆ لە سەدا سی و حەوت.

XS
SM
MD
LG