Accessibility links

ڕێکخراوەکانی هاریکاری دەڵێن شەڕ لە عێراق ناردنی هاوکاری بۆ ئاوارەکان لە سوریا ئاڵۆز دەکات


ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند شەڕی نێوان هێزەکانی عێراق و کوردەکان لە نزیک سنوور هەڕەشەیە بۆ سەر گەیاندنی کەرەستەی مرۆیی بۆ نزیکەی نیو ملیۆن خەڵکی سیڤیلی ئاوارە بوو لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ئەو ڕێکخراوەی کە MSFیش ناسراوە دەڵێت زۆر نیگەرانە لەبەر ئەوەی ئەو شەڕە مەترسییە بۆ سەر تەنها دەروازەی گواستنەوەی کەلوپەلی مرۆیی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە.

ئەو شەڕوپێکدادانە لە چەند هەفتەی ڕابوردوو دەستیپێکرد لە کاتێکدا هێزەکانی عێراقی دەستیان گرتەوە بەسەر ناوچە کێشەلەسەرەکانی کە لە ژێر دەسەڵاتی کوردەکاندا بوون وەکو بەشێک لە گرفتەکانی لە ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی مانگی ڕابوردۆوە هاتە ئاراوە.

دەروازی سنووری فیشخاپور تەنها دەروازەیە بۆ دانیشتوان، کارمەندانی هاوکاری مرۆیی و ڕۆژنامەوانان بتوانن بچنە ناو باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە. خالێکی تری سنوری نزیک، کە تەنها بۆ بازرگانی بەکاردەهات، لە ڕۆژی پێنجشەمە داخرا بەهۆی شەڕەکان لە عێراق و هێشتا نەکراوەتەوە.

کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن ئەو شەڕە گواستنەوەی کەلوپەلی لەشکریش لە سوریا و عێراق دووادەخات، لە کاتێکدا کوردەکانی عێراق و هاوپەیمانانی تر لە ناوچەکە شەڕی دژ بە داعش دەکەن.

کاربەدەستێکی کوردی سوریا بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتدی گوتووە دەستڕاگەیشتن بە کارمەندانی هاریکاری و ڕۆژنامەوانان زیانی پێنەگەیشتووە. ئەو کاربەدەستە بە مەرجێگ قسەی کردووە کە ناوی ئاشکرا نەکرێت.

بەڵام MSF لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەڵێت " خۆی لە خۆیدا دابینکردنی هاوکاری بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاڵۆز بوو کە بەشێکی زۆری شارەکان بەهۆی شەڕەکان و هێرشە ئاسمانییەکانەوە وێران بوون و نزیکەی 500 هەزار کەس ئاوار بوون و لە ڕەوشێکی زۆر نالەباردا دەژین."



XS
SM
MD
LG