Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەشداری کۆبونەوەی نێوان عێراق و عەرەبستانی سعودیە دەکات


دیپلۆماتی باڵای ئەمەریکا ڕیکس تیلەرسن ڕۆژی یەکشەممە بەشداری کرد لە کۆبونەوەیەکی نێوان عەرەبستانی سعودیەو عێراق بە مەبەستی نوێکردنەوەی پەیوەندییە ستراتیژیەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕووبەڕوو بوونەوەی کاریگەری ئێران لە هەرێمەکە.

سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی و شا سەلمانی عەرەبستانی سعودیە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی هاوبەشی سعودیە و عێراقیان ئەنجام دا کە بەمەبەستی زیادکردنی هاوکارییەکانە پاش چەندین ساڵی ناکۆکیەکانی نێوانیان.

عەبادی کۆبونەوە کۆبونەوەکەی بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لە قەڵەم دا و شا سەلمانیش لێدوانی هاوشێوەی دابوو.

عێراق هەوڵی بەژەوەندی ئابوری دەدات لەم پەیوەندییەیدا لەگەڵ ڕیاد لە کاتێکدا هەدوو وڵات بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت زیانیان پێ گەیشتووە.

عەرەبستانی سعودیەش هەوڵی ئەوە دەدات ڕووبەڕووی کاریگەرییەکانی ئێران ببێتەوە لە عێراقدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریا ڕیکس تیلرسن گوتی " ئەم کۆبونەوەیە هێز و توانەیەکی و خواستێکی باشی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەخاتە ڕوو."

پاش چەندین ساڵی گرژی و ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەبستانی سعودیەی سوننە و عێراقی زۆرینە شیعە دەستی پێکردووە.

XS
SM
MD
LG