Accessibility links

پۆلیس هەوڵی دۆزینەوەی سەرداوەکانی هاندەری هێرشەکەی لاس ڤێگس دەدات

  • Smko Aziz

Students from University of Nevada Las Vegas hold a vigil Oct. 2, 2017, in Las Vegas.

پۆلیس لە ستانی نیڤادەی خۆرئاوای وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەڵیت ؛ هێزەکانیان 23 پارچە چەکیان لەنێو ئەو ژوورەدا دۆزیوەتەوە ئەوەی ئەو پیاوەی ئەنجامدەری هێرشەکەی لاسڤگێس ی تێدا نیشتەجێ ببوو . تاکە پیاوێک ترسناکترین کۆمەڵکوژی لە مێژوی ئەمدواییەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەو کازینۆی حەوانەوە و قومارکردنەدا بە تەنیا ئەنجامدا. دەسەڵاتدارانی ستانەکە دەشڵێن 19 پارچە چەکی دیکەیان لە نێو یەکێک لە ماڵەکانی ئەو کەسەدا دۆزیوەتەوە و خانوبەرەیەکی دیکەشیان بۆ ئەو مەبەستە پشکنیوە. لەو کۆمەڵکوژیەدا دەگوترێت 59 کەسی کوشتووە و هەروەها 527 یشی بریندارکردوە.

کاربەدەستانی ستانەکە ناوی ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکەیان ئاشکراکردو دەڵین هێرشبەرەکە ناوی ستێڤن پادک ە و تەمەنی 64 ساڵانە .

پۆلیس دەشڵێت ئەوەی نەزانراوە و روون نیە ئەوەیە کە ئایا ئەم پیاوە چەکدارە کە لە 32 هەمین نهۆمی ئەو ئوتێلە کە شوێنێکی گەشتیاری و قومارکردنە دابەزیبوو لەوێوە دەسترێژی گولەی لە 22 هەزار کەس کردبوو لەودەمەی گوێیان لە کۆنسێرتی ئەستێرەی ناودار جەیسن ئاڵدین دەگرت.

ئەوەی جێی ئاماژەی بەرپرسانی پۆلیس ی ستانی نیڤادا دەڵین ئەوان بە شوێن هەموو سەرەداوێکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی لە بارەی ژیاننامەی ستێڤن ی ئەنجامدەری هێرشەکەوە بزانن . هاوکات ئێرک برای هێرشبەرەکە دەڵیت منیش هاوشێوەی پۆلیس سەرم سوڕماوە لەو کارەی براکەم ئەنجامیدا و دووچاری خورپە بووم.

خەڵکان لە ئەمریکا و لە ڕێی ماڵپەڕەوە هەتا ئێستا بڕی 2.7 ملیۆن دۆلاریان بۆ خانەوادەی قوربانیەکان کۆکردوەتەوە کە تیدا 38 هەزار کەس کۆمەکی داراییان بەخشیوە.

گروپی دەوڵەتی ئیسلامی دەڵیت ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکە گوایە سەربازێکی ئێمە بووە و چەند مانگێک لەمەوبەر لە ئاینی خۆی هەڵگەڕاوەتەوە و ببوە ئیسلام.

XS
SM
MD
LG