Accessibility links

سەربازێکی هاوپەیمانان لە عێراق دەکوژرێت


هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت سەربازێکی هاوپەیمانێتی کوژراوە و یەکێکی تریش بریندارە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ماشینەکەیاندا.

بەپێی ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی هاوپەیمانان دواتر زانیاری زیاتر و وردەکاری لەسەر ئەو ڕووداوەی ڕۆژی یەکشەممە دەدرێت.

تا ئێستا حەوت سەربازی ئەمریکایی لە عێراق کوژراون لە شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامیدا و لەوانە دووانیان لە شەڕی ئازادکردنی شاری موسڵدا کوژراون.

تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت هاوپەیمانێتی دژە تێرۆر ناوی ئەو سەربازانەی کوژران ئاشکرای نەکردوون.

هێزە سەربازییەکانی عێراق بە پشتیوانی هاوپەیمانێتی بەسەرکردایەتی ئەمریکا دەستیان کردووە بە هێرشەکانیان بۆ ئازادکردنی شارۆچکەی حەویجە کە بە دوا مۆڵگای سەرەکی تێرۆریستانی داعش دادەنرێت لە عێراقدا.

XS
SM
MD
LG