Accessibility links

ئێران مانۆڕی لەشکری لەسەر سنوری هەێمی کوردستان ئەنجام دەدات و گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ هەرێم ڕادەگرێت


سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە مانۆڕێکی لەشکردی لە ناوچە کوردیەکانی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی ئەنجام داوە بەر دەنگدانی ڕۆژی 25 ی مانگ بۆ سەربەخۆیی، ئەم مانۆڕەش گوزارشت لە نیگەرانییەکانی تاران دەکات لە سەر ئەو ڕیفراندۆمە.

هاوکات ئێران لە ڕۆژی یەکشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگرتووە دوابەدوای داواکاری لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

بڕیارە کوردەکانی عێراق لە ڕۆژی دووشەممە لە ریفراندۆمێکدا دەنگی خۆیان لەسەر سەربەخۆیی بدەن. بەوەش دەچێت کوردەکان دەنگی بەڵێ بدەن بۆ سەربەخۆیی بەڵام دەنگدانەکە چاوەڕوان ناکرێت بە فەرمی دانیپێدا بنرێت.

سوپاسی پاسداران لە سەر ماڵپەڕەکەی ڕایگەیاندووە فڕۆکەو موشەکیش لەو مانۆڕەدا نومایش دەکرێن. تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران تەقاینەوەکان و دوكەڵەکانی ئەنجامی لە مانۆڕە لەشکرییەدا نیشان دەدات کە لە سەر چیاکانی ناوچەی کوردستانی خۆی ئەنجامی داوە.

تورکیا کە ئەوەیش دژی ئەم ڕیفراندۆمەی هەرێمی کوردستانە بۆ سەربەخۆیی لە سەر سنوری خۆی لەگەڵ عێراق مانۆڕێکی لەشکری ئەنجام داوە.

XS
SM
MD
LG