Accessibility links

حزبوڵا: هێزەکانی سوریا تەواوی ڕێگەی سەرەکی نێوان دێرئەلزور و دیمەشقیان کۆنترۆڵ کردووە


دەزگایەکی ڕاگەیاندنی سەر بە حزبوڵا ڕادەگەیەنێت هێزەکانی حکومەتی سوریا ڕۆژی یەکشەممە ئەو شاڕێیەیان کۆنترۆڵ کردووە کە شاری دێر ئەلزور و دیمەشقی پایتەخت پێەوە دەبەستێتەوە ئەمەش پێشکەوتنێکی بەرچاویانە لە شەری دژ بە داعش.

هێزەکان لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ هێزەکانی کە لە ناو دێرئەلزورن لە دەروازەی پانۆراما بۆ ناو شارەکە یەکیان گرت و بەمەش تەواوی ئەو ڕێگە سەرەکییە بۆ یەکەم جار لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوردوو کۆنترۆڵ کرا.

لەشکری سوریا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی ئێران پشتویانیان لێ دەکات و بریتییە لە حزبوڵای لوبنانیش لەم هەفتەیە ئەو گەمارۆیەیان شکاند کە سێ ساڵە لەلایەن جیهادیەکانەوە کراوەتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت لە دێر ئەلزور.

ئەم پێشکەوتنە خێراییەی حکومەت بە هاوکاری هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا بوو بۆ فشار خستنە سەر داعش. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزەکان بە پشتیوانی ئەمەریکا لە لایەکی ترەوە و بە جیا فشار بۆ داعش دەبەن لە ڕۆژهەڵات و لایەکەی تری ڕووباری فورات.

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات دەڵێن پێشوەچوونی زیاتریان کردووە دژ بە داعش ڕۆژێک پاش ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی باکور و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرئەلزور.

XS
SM
MD
LG