نێوەندی نیشتیمانی زریانی ئەمەریکا لە مەیامی ڕایگەیاند نێوەندی باکوری زریانەکە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە گەیشتۆتە کەنارە نزمەکانی فلۆریدا و بایەکەش هەتا دێت زیاتر دەبێت بە بارانێکی زۆرەوە.
نێوەندی زریانی نیشتمانی ئەمەریکا دەڵێت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کی وێست پێوانەی بایەکی بەردەوامی لە ئاستی 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کردووە.
سەدان هەزار کەس بێ کارەبان لە ولایەتی فلۆریدا لە کاتێکدا باو بارانی زریانی ئیرما تەواوی ولایەتەکەی گرتۆتەوە بەڵام شوێنەکانی وەکو مەیامی خراپترینە. کۆمپانیای کارەبای ولایەتەکە دەڵێت لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەوە 430 هەزار ماڵ کارەبایان نەماوە تەنها لە ناوچەی دادی مەیامی 250 هەزار ماڵ کارەبایان بڕاوە. کۆمپانیاکە دەڵێت کارمەندەکانی کۆ دەکاتەوە بۆ هەوڵی چاککردنەوەی کارەباکە.