Accessibility links

ئێران دوو جار لەماوەی شەش مانگدا ئاگاهی دەداتە فرۆکەکانی ئەمریکی


تەلەفزیۆنی ئەلعالەم ئێرانی بەزمانی عەرەبی دەڵێیت بنکەی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا دوو جار فڕۆکەی سیخورێتی ئەمریکی ئاگادارکردۆتەوە لەو دەمەی لەواڵایی ئاسمانی ئێران نزیککەوتونەتەوە.

ماڵپەری تەلەفزیۆنەکە لەسەر زاری جەنەراڵ فەرزاد ئیسماعیلی بەرپرسی باڵای بەرگری ئاسمانی ئێران گوتویتی ئێران لە 21 مانگی سێدا ئاگاهیدابووە فرۆکەی سیخورێتی ئەمریکی U2 بەڵام ناوی شۆینەکەی نەهێنا.

هەروەها گوتیشی بنکەی ئاسمانی وڵاتەکە لە 26 مانگی هەشتیشدا ئاگاهیدابووە فرۆکەیەکی ئەمریکی.

جەنەراڵ ئیسماعیلی گوتی ئێمە ڕێگەنادەین بە فڕۆکەی لەوجۆرە بەسەر ناوچەکانمان هەڵبفرێت و لەناوی دەبەین گەر پێویست بکات .

جێ باسە ئێران بەردەوام باس لە چالاکی لەو جۆرەی فرۆکەی ئەمریکی بەسەر ئاسمانیدا کردووە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆ سەلماندن وپیشاندانی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی.

XS
SM
MD
LG