وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان جیم ماتیس له رۆژی چوارشه‌مه گه‌یشته ئه‌نکەرە بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی تورکیدا که وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تێشک بخرێته سه‌ر دابینکردنی چه‌ک بۆ هێزەکانی کوردی سوریا له لایه‌ن واشنتنه‌وه که تورکیا وه‌کو گروپی تیرۆریستی لیان ده‌ڕوانێت له شه‌ڕی دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
ماتیس له سه‌ردانێکی یه‌ک رۆژه‌دا گه‌یشته ئه‌نکەرە پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عێراق بۆ پێداچوونه‌وه له به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونه‌کان له هه‌وڵدانه‌کاندا دژ به چەکدارانی داعش که له‌وێدا له هاوکارانی هاوپه‌یمان داوای کرد رێگا له کێشه رامیاریه‌کانی تر بگرن بۆ تێکدانی ته‌وژمی چوونه سه‌ره‌وه‌ی دژ به جیهادیەکان.
ماتیس بڕیار وایه له ئه‌نکەرە له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان و وه‌زیری به‌رگری نوره‌دین جانیکلی کۆببێته‌وه.
تورکیا که هاوپه‌یمانێکی گرنگی ناتۆیە و به‌شێکه له هاوپه‌یمانی دژ به داعش، تۆڕه‌یه به‌هۆی پـێدانی چه‌ک له لایه‌ن واشنتنه‌وه به هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل یەپەگە له شه‌ڕ دژ به جیهادیەکان له ڕه‌ققه‌ی باکوری سوریا.
تورکیا ده‌ڕوانێته یەپەگە وه‌کو باڵێکی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە.
سەبارەت بەم سەردانە، دەخیل شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژی لەگەڵ مستەفا ئوزجەلیک سەرۆکی گشتی پارتی ئازادی کوردستان لە تورکیا کردووە.