Accessibility links

دوو سەربازی ئەمەریکایی لە عێراق دەکوژرێن


دوو سەربازی ئەمەریکایی کوژراون و پێنج کەسیش بریندار بوون لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی ڕۆژی یەکشممە لە باکوری عێراق. لەشکر دەڵێت ڕاپۆرتە بەراییەکان ئاماژە بەوە دەکە ڕووداوەکە بەهۆی شەڕی دژی دوژمنەوە نەبووە.

لە بەیاننامەیەکی لەشکریدا ڕاگەیەندراوە ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. ئەو سەربازانە بەشێک بوون لە هێزی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا دژ بە داعش لە عێراق.

ژەنەڕاڵ سیفین تاونسەند سەرکردەی هێزە هاوبەشەکان ڕایگەیاند " هیوادارم ئارامبوونەوەیەکی کەممان هەبێت کاتێک بزانین لە دەستدانی گیانی ئەوانە مانایەکی هەیە بۆ وڵاتەکەمان و وڵاتانی هاوپەیمانامان لە کاتێکدا ئەو سەربازانە لەوێن بۆ شەڕی دژ بە دوژمنی بەدکاری ڕاستەقینەمان و بۆ پاراستنی وڵاتەکانمان."

XS
SM
MD
LG