سێ پیاوی بریتانی که خۆیان وه‌کو “ Three Msketeers” یان سێ ئه‌سپ سوار نواندبوو له رۆژی چوارشه‌ممه به پیلانگیڕی هێڕشی به بۆمب بۆ سه‌ر هێزه‌کان یان پۆلیس و به هانی توندره‌وه‌ی ئیسلامی تاوانبار کران.
دادوه‌ران له دادگاێ تاوانباری ناوه‌ندی له‌نده‌ن، نه‌وید عه‌لی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، خبایب حوسه‌ین 25 ساڵ و موهیبور ره‌حمان 33 ساڵ تاوانبار زانی به تاوانی خۆ ئاماده‌کردن بۆ کرداره‌کانی تیرۆریستی پاش دادگاییکردنێک که تا راده‌یه‌کی نهێنی به هۆێ باری ئاسایشی نیشتمانی.
تاهیر عه‌زیز که به‌رگری له خۆکهرێکی چواره‌م بوو، هه‌ر وه‌ها به هه‌مان تاوان سزا درا.
دادوه‌ره گشتیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 38 ساڵه له دوواترین قوناغی پیلانه‌که‌دا هێنراوه‌ته ناو پیلانه‌که.
ده‌شڵێن ئه‌و پیاوانه به نیازی هێڕش بردن بوونه بۆ سه‌ر ئامانجه‌کانی پۆلیس و سه‌ربازان.