Accessibility links

بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبونەوەیەکی نائاسایی لەسەر ئیسرائیل و فەلەستینییەکان ئەنجام بدات


ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وادەی بۆ کۆبونەوەیەکی نائاسایی لە ڕۆژی دووشەممەدا دیاریکردووە بۆ گفتووگۆ لەسەر توندوتیژی ئەمدواییانەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان، کە بە شەڕی هەڕ دڕدانەی نێوان ئەو دوو رکابەرە لەماوەی چەند ساڵێ ڕابوردوودا لە قەڵەمدەدرێت.

ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند 25 کەسی دەستگیرکردووە کە بریتین لە ئەندامانی گروپی میلیشیای حەماس ئەوانەی لە بەڕەنگاربوونەوەی ئەم دواییەدا بەشداربوون.

شەڕوپێکدادان لە دڕەنگانێکی ڕۆژی شەممەدا لە شاری کۆنی ئورشلێم پەرەیسەند لەو دەمەی سەدان پیاوی موسوڵمان مەڕاسیمی نۆیژی شەوانیان سازدا لەدەرەوەی شۆینەواری پیروزی موسوڵمانەکان کە بە مزگەوتی ئەقسا ناوی دەبەن، دوای ئەوەی ڕێگریان لێکرا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بچنە ناوەوە. فەلەستینییەکان ناڕازیبوون سەبارەت بەدانانی ئامێرێکی تایبەت بۆ درککردن بە ئاسن وکانزای تر بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە هەڵگرتنی چەك و چەقۆ بۆ ناو شۆینەکە.

لە ڕۆژی هەینیشدا مەحموود عەباس، سەرۆکی دەستەڵاتدارێتیی فەلەستین رایگەیاند سەرکردایەتی فەلەستینی سەرجەم پەیوەندییەکانی لە سەر هەموو ئاستەکان لەگەڵ ئیسرائیل رادەگرێت. عەباس هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارەی بۆ دوواترین گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئورشەلیم (قودس) هێنایەوە.

XS
SM
MD
LG