Accessibility links

سیناتۆر جۆن مەککەین دووچاری شێرپەنجە دەبێت


سیناتۆر جۆن مەککەین، سەرۆکی کۆمیتەی لەشکریی لە سیناتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
سیناتۆر جۆن مەککەین، سەرۆکی کۆمیتەی لەشکریی لە سیناتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

گرێیەکی شێرپەنجەیی لە مێشکی سیناتۆر جۆن مەککەیندا دۆزراوەتەوە، وەک نەخۆشخانەی مایۆ کلینیک لە فۆنێکس ڕایگەیاندووە.

دۆزینەوەی ئەم گرێیە پاش ئەو پشکنینە تەندروستییە بووە بۆ جۆن مەککەین، سیانتۆری ناوداری ستانی ئەریزۆنا کرا لە هەمان نەخۆشخانە.

سیناتۆر مەککەین نەشتەرگەرییەکیگرفتی خوێن مەیینی هەبوو و لە هەفتەی ڕابردوودا پزیشکەکان بە نەشتەرگەرییەکی بچوک ئەو خوێنە مەییوەیان لە چاوی چەپیدا دەرهێنا.

لە ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەکەدا هاتووە ئەو پەڵە خوێنە مەییوە پەیوەندی هەبووە بەو گرێ شێرپەنجەییەی لە مێشکی سیناتۆر مەککەیندا هەیە.

ئۆفیسی سیناتۆر مەککەین دەڵێت پزیشکەکان دەڵێن لە پاش نەشتەرگەرییەکە باری تەندروستی سیناتۆر مەککەین بە شێوەیەکی بەرچاو باش بووە.

ئەم گرێ شێرپەنجەییەی جۆری (گلایۆبلاستۆما) گرێیەکی ترسناکە و لە خانەکانی مێشک و پەتەمازەدا دروست دەبێت.

سیناتۆر جۆن مەککەین، جەنگاوەرێکی دێرینی شەڕی ڤیەتنام و هەروەها دیلی شەڕیش بووە. لە ساڵی 1986 دا هەڵبژێردراوە بۆ سیناتی ئەمریکا و لە ساڵی 2008 یشدا کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا بووە و ڕکابەری براک ئۆباما بوو کە هەڵبژاردنی بردەوە.

ئەم جۆری شێرپەنجەیەی لە مێشکی سیناتۆر مەککەیندا دۆزراوەتەوە هەمان جۆری ئەو شێرپەنجەیەیە کە سیناتۆر تێد کێنەدی هەیبووە و هەر بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە لە ساڵی 2009 دا مرد.

XS
SM
MD
LG