Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت دوو جار فشاری بردووە بۆ سەرۆکی ڕوسیا لەسەر دەستێوەردانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە دوو جار " زۆر بە توندی" فشاری بردووە بۆ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن لەسەر دەستێوەردان لە هەبژاردنەکەی ساڵی ڕابوردووی ئەمەریکا و هەروەها گوتوشیەتی ئێستا کاتی ئەوە هاتووە " هەنگاوی بەروپێش بنێین لە کارکردن لەگەڵ مۆسکۆدا."

پاش ئەوەی لە کۆبونەوەی گروپی 20 لە هامبەرگی ئەڵمانیاوە گەڕایەوە واشنتۆن سەرۆک ترامپ لە زنجیرەیەک پۆستی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا ڕایگەیاندووە کە پوتن زۆر بە توندی نکوڵی لەوەکردووە کە بە هیچ شێوەیەک دەستی هەبووبێت لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا و دەشڵێت خۆی و سەرۆکی ڕوسیا باسیان لە دامەزراندنی ئاسایشی توندی ئینتەرنێتی کردووە.

سەرۆک ترامپ کۆبونەوەی ڕێبەرانی گروپی 20 بە سەرکەوتنێکی مەزن بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ناودێر کردووە و دەڵێت " ئەوەی ڕوون کردۆتەوە کە پێویستە ئەمەریکا زۆر لە ڕێککەوتنە خراپەکان چاک بکاتەوە" و ڕێککەوتنەکانی نوێ دەکرێنەوە.

XS
SM
MD
LG