Accessibility links

ئەمەریا داوا لە ڕوسیا دەکات توندوتیژیەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا هێوربکاتەوە


لە میانەی یەکەم سەردانیدا ۆ کێیڤ ڕۆژی یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕیکس تیلرسن گوتی ئەمەریکا بە ڕوسیای گوتووە پێویستە هەنگاوی یەکەم بنێت بۆ هێورکردنەوەی توندوتیژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

تیلرسن لە تەنیشت سەرۆکی ئۆکرانیا پیترۆ پۆرۆشینکۆ ئەم قسانەی کرد پاش کۆبونەوە دووقۆڵێکەیان لەسەر چۆنێتی و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و پشتیوانی کردن لە هەوڵەکانی ڕیفۆرم.

تیلرسن گوتی " هەتا ئەو کاتەی کە لایەنەکان وابەستەبن بەم ئامانجەوە من دڵنیام دەتوانین پێشوەچوون ئەنجام بدەین." ئەو مەبەستی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی مینشکڤ بو کە مۆسکۆ و کێیڤ لە ساڵی 2015 مۆریانکرد.

تیلرسن باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا بۆ ناتۆ کورت ڤۆڵکەری وەکو ئۆکێنەری تایبەتی وتووێژەکانی ئۆکرانیا دەستنیشان کرد.

هاوکات ڕیکس تیلرسن لەگەڵ ژمارەیەک چالاکواندا کۆبۆوە کە لە هەوڵی ڕیفرۆمکردندان لە ئۆکرانیا. ئەم کۆبونەوانەش دوابەدوای یەکەم کۆبونەوەی ڕۆژی هەینی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕویسا ڤلادمێر پوتن بوو لە هامبەرگی ئەڵمانیا کە لە پەراوێزی کۆبونەوەی ڕیبەرانی کۆمەڵەی 20 دا کرا.

XS
SM
MD
LG