Accessibility links

بەهۆی تەقینەوە لە دیمەشق ژمارەیەک کەس دەکوژرێن


زنجیرەیەک تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو ڕۆژی یەکشەممە پایتەختی سوریای هەژاند، بەلایەنی کەم 8 کەس کوژران و 12 کەسی تریش بریندار بوون، لە کاتێکدا کاربەدەستان دەڵێن ئەوان هێرشەکەیان پوچەڵکردۆتەوە کە ئامانج بوو بۆ سەر ناوچەیەکی قەرەباڵغ لە یەکەم ڕۆژی گەڕانەوەی خەڵکی بۆ سەر کارەکانیان لە پاش جەژنی ڕەمەزاندا.

میدیای دەوڵەتی سوریا دەڵێت هێرشبەرێکی خۆکوژ ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەی لە کاتێکدا تقاندەوە کە دەوەری بە هێزەکانی ئاسایش گیرابوو. و دوو ئۆتۆمبێلەکەی تریش ڕێگەیان لێ گیر بەر لەوەی بچنە ناو شارەکەوە.

پارێزگاری دیمەشق بشر ئەلسەبان گوتی دوو هێرشبەر لە خاڵە پشکنینەکانی ڕێگەی فڕۆکەخانە لە دەروازەی چوونە ناوشارەکە ڕێگەیان لێ گیرا بەر لەوەی قەرەباڵغی دەمی بەیانیان دەستپێبکات. ئەو گوتیشی هێرشبەرەکان بەرەو سەنتەری شارەکە دەڕۆشتن تا زۆرترین زیان بگەیەنن.

وەزیری کاروباری ناوخۆیی سوریا حسێن مەخلوف ڕایگەیاند " وەڵامدانەوەکە سەرکەوتنێکی گەورەبوو بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلانێک".

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا ژمارەی تەنها ژمارەی کوژراو بریندارەکانی ڕاگەیاندووە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات ئایە ئەوانەی کوژراون هێزەکانی ئاسایش بوون یان خەڵکی سیڤیل.

XS
SM
MD
LG