Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت متمانەی تەواوی بە جارێد کوشنەری زاوا و ڕاوێژکاری هەیە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەرگری لە جارێد کوشنەری زاوا و ڕاوێژکاری باڵای کۆشکی سپی کرد کە هەندێک ڕاپۆرت دەڵێن چەند هەفتەیەک پێش ئەوەی سەرۆک ترامپ دەسەڵات بگرێتە دەست هەوڵیداوە کەناڵێکی پەیوەندیی نهێنی بۆ کاربەدەستە ڕوسییەکان دابمەزرێنێت.

سەرۆک ترامپ بە نیویۆرک تایمزی وت " جارێد کارێکی مەزن دەکات بۆ وڵاتەکە، متمانەی تەواوم پێی هەیە. هەمووان ڕێزی لێدەگرن و کار لەسەر چەند پرۆگرامێک دەکات کە بلیۆنان دۆلار بۆ وڵاتەکەمان دەگێڕێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا یاخوود لەوانە گرنگتر ئەو کەسێکی زۆر باشە."

بەپێی کۆمەڵێک هەواڵ کوشنەر هەوڵیداوە کەناڵێکی نهێنی پەیوەندیی دروست بکات لەگەڵ مۆسکۆدا کاتێک کە چاوی بە باڵیۆزی مۆسکۆ لە ئەمەریکا سێرجی کیسلیاک کەتووە. هەندێک لە شارەزایانی کاروباری دەرەوە دەڵێن ئەو جووڵەیە لەکاتێکدا بووە کە سەرۆکی پێشوو باراک ئۆباما چەند هەفتەیەکی مابووە لە سەرۆکایەتییەکەیی و ئەو کارەش ئەوانی نیگەران کردووە و دەکرا ئاسایشی ئەمەریکا بخاتە مەترسییەوە.

پارێزەرەکەی کوشنەر وتی کوشنەر هاوکاری لێکۆڵینەوەکان دەکات و یەکێک لە یاسادانەرە سەرەکییەکان سیناتۆر بۆب کۆرکەر کە سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەیە وتی " وادیارە کەسێکی زۆر کراوەیە، من دەهێلم خۆی قسە بکات کاتێک کە کاتەکە گونجاو بوو."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG