وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند دوو سەربازی ئەمەریکی لە ئەرکێکی سەربازیدا دژ بە چەکدارانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کوژراون و یەکێکی دیکەیان برینداربووە.
لە بەیاننامەیەکی سوپای ئەمەریکادا هاتووە دەڵێت هێزەکانی ئەمەریکا ئەرکێکی سەربازییان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستاندا ئەنجامداوە کاتێک هێرشیان کراوەتە سەر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە.
جەنەڕاڵ جۆن نیکۆڵسنی فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان وتی " شەڕ دژی داعش زۆر گرنگە بەڵام بەبێ قوربانیدان نابێت."
فەرمانڕەوای نانگارهار، گولاب مانگال وتی ئەرکە سەربازییەکە لە ناوچەی ئەچین پیخای بووە و لەئەنجامدا ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش کوژراون کە ژمارەیان نزیکەی 40 چەکدارە و حەوت کەسی تریشیان دەستگیرکراون."
سەرچاوە / VOA