Accessibility links

پاپا فرانسس تەقینەوەکانی میسر شەرمەزار دەکات


پاپا فرانسس هێرشەکانی ڕۆژی یەکشەممە شەعانینی کرستیانەکانی لە میسڕ شەرمەزار کرد. ئەم هێرشانە تەنها هەفتەیەک بەر لە سەردانە بەرنامەبۆ داڕێژراوەکەی پاپایە بۆ قاهیرە.

پاپا فرانسس هاوسۆزی خۆی بۆ پاتریاک توادرۆسی قبتی و هەمو ئەندامانی کڵێسای قبتییەکان دەربڕی و بە برای خۆشەویست ناودێری کرد. پاپا گوتیشی نزابۆ قوربانییەکان دەکات و لە یەزدان دەپاڕێتەوە بریندارەکان زوو چاک ببنەوە.

ئەم تەقینەوانە لە کاتێکدا بوون کە پاپا فرانسس لە مەیدانی سەینت پیتەرس بەشدای لە ڕێوڕەسمەکانی یەکشممە شعانینی کرستیانەکان دەکرد کە ڕێک یەک هەفتە پێش جەژنی هەستانەوەی مەسیحە.

XS
SM
MD
LG