Accessibility links

پێشڕەوییەکانی هێزی عێراقی لە ڕۆژئاوای موسڵ


سەرکردەیەکی هێزی عێراقی ڕادەگەیەنێت سەربازانی عێراقی لە ڕۆژی شەممە زیاتر پێشڕەویان بۆ ناو ڕۆژئاوای موسل کرد لە کاتێکدا ڕووبەڕووی بەرگرییەکی توندتری چەکدارانی داعش بوونەتەوە.

ژەنەڕاڵی هێزی تایبەتی عێراقی عەبدولوەهاب ئەلسەعدی ڕایگەیاند هێزەکانی زۆر لەسەر خۆ بەرەوپێش دەڕۆن و چەکدارانی داعش بە هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، سێرەگر و دەیان موشەک وەڵام دەدەنەوە. ناوبراو گوتیشی سەدان کەسی سیڤیل لە شوێنی شەڕەکە هەڵاتوون.

بەهۆی هێرشی موشەکەکان چەند کەسێک کوژراون و دەیان کەسیش بریدنار بوون و ئەمەش ئۆپەراسیۆنەکەی خاوکردەوە.

ئەلسەعدی گوتیشی لەو بڕوایەدایە ئۆپەراسیۆنەکە خیرا ببێتەوە پاش ئەوەی سەربازانی عێراقی ناوچەکانی کەناری باشوری ڕۆژئاوا کۆنترۆڵ بکەن چونکە ئەو کاتە دەتوانن هێڵی گواستنەوەی کەرەستە لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە بۆ هێزەکان کورت بکەنەوە.

لە کەناری گوندێکی بچووکی باشوری موسڵ دەیان خێزان لە تەنیشت دیوارێکی خشت کۆبونەتەوە. زۆر کەس دەڵین ئەوان خەڵکی گوندەکانی دەرەوەی موسڵن و نزیکەی چوار مانگ لەمەوبەر بە زۆر براون بۆ موسڵ تا وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکار بهێندرێن.

جوەری فاتح دایکی شەش منداڵ کە بە زۆر فشاری بۆ برابوو لە ناو خوێندنگایەک لە موسڵ بۆ سێ مانگ بژێت دەڵێت " کاتێکی زۆر ناخۆشمان بەسەربرد، دەبوایە جلوبەرگی منداڵەکانم بسوتاندایە بەس بۆ ئەوەی گەرمیان بکەمەوە."

کاربەدەستانی عێراقی لە مانگی 1 دا ڕایانگەیاند ڕۆژهەڵاتی موسڵ بە تەواوەتی کۆنترۆڵ کراوە.

کۆلۆنێڵێکی پێشووی لەشکری عێراقی بە ڕێگای تەلەفۆن لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد قسەی کرد و باسی لە خراپی ڕەوشی مرۆیی کرد لە ناو موسڵ. ئەو کۆلۆنێڵەی کە ناوی نهێنی ئەبو کەریمی لە خۆی نا لەترسی پاراستنی خۆی و خێزانکەی بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاند " من لە ماڵەکەی خۆمدا خۆم شاردۆتەوە و هاوسەرەکەم هەمیشە لەو ترسەدا دەژێت کە داعش بدەن بەسەر ماڵەکەماندا".

ئەبو کەریم گوتی چەکدارانی داعش خاڵی پشکنینیان داناوە و دەدەنە سەر ماڵەکاندا بۆ گەڕان بەدوای ئەوانەی کە زانیاری دەدەنە دەرەوە و هەر کەسێک سزا دەدەن کە تەلەفۆنی پێ بێت یان ئینتەرنێتی بەکارهێنابێت.

ئەبو کەریم گوتوشیەتی " داعش هەوڵی داوە بمباتە ناو ڕێکخراوەکەی بەهۆی ئەزموونم لە بواری موشەکدا. بەڵام پێم گوتوون کە من شەڕی دژ بە ئێران و ئەمەریکاییەکانم کردووە بۆیە ناتوانم چیتر شەڕ بکەم. ئەوان منیان بردە بەردەم دادوەرێک و ڕێگەی پێدام بڕۆم پاش ئەوەی سزای دارایی 500 دۆلار درام".

XS
SM
MD
LG