Accessibility links

هۆزان مه‌حمود: ئه‌گه‌ر ژنان به‌رامبه‌ر به‌ ترامپ بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین و به‌ری پێی نه‌گرن کاره‌سات ئه‌خوڵقێنی

  • Jani Diylan

Houzan Mahmoud

له‌ هه‌فته‌ی رابوردوودا پاش ئاهه‌نگێڕانه‌کانی سوێند خواردن و ده‌ستپێکردنی دانڵد ترامپ وه‌کو سه‌رۆک کۆماری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ژنان له‌ زۆر شوێنی US وه‌ به‌ تاێبه‌ت له‌ واشنتن DC رێپێوانێکی هه‌ره‌ گه‌وره‌یان ساز دا که‌ شانۆێ ناوه‌ندی چالاکیه‌که‌یان له‌ خواره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بوو. دیاره‌ سه‌باره‌ت به‌و خۆپێشاندانانه‌ تێبینی پۆزه‌تیڤ و نیگه‌تیڤانه‌ هه‌یه‌. ئاخۆ روانینی هه‌ر تاکێک چیه‌ بۆ رێپێوانێکی له‌و ئاست و قه‌واره‌دا؟

Washington women march
Washington women march

هۆزان مه‌حمود شاره‌زا له‌ بواری جه‌نده‌ر و فیمینیزم و یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانی پرۆژه‌ی که‌لتوور له‌ هه‌ڤپه‌یبینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ گرنگیه‌کی مێژوویی هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کمین خۆپێشاندانی وا گه‌وره‌یه‌ که‌ ژنان خۆیان رێکیان خست له‌ ماوه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده‌ که‌مدا وه‌ به‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ ژن و پیاو دژ به‌ بۆچوون و رێبازه‌کانی ترامپ که‌ له‌و بروایه‌دام لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌ بوو وه‌ هه‌ر وه‌ها په‌یامه‌که‌شی زۆر گه‌وره‌ بوو که‌ رێگای خۆشکرد بۆ کاری گه‌وره‌تر".

هۆزان خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر هاتنه‌ سه‌ر کاری دانڵد ترامپ زۆر به‌ بێده‌نگی تێپه‌ر ببوایه‌ وه‌ ئه‌و کارده‌وانانه‌ی لێ نه‌که‌وتایه‌وه‌ مه‌ترسیه‌کی گه‌ره‌تر بۆ ئێمه‌ ده‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ژنان پێیان شه‌رمه‌ که‌سێکی له‌و بابه‌ته‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌دا بێت وه‌ ئه‌وانیش بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌ری پێی نه‌گیردرێت کاره‌سات ئه‌خوڵقێنی".

هۆزان خانم دهشڵێت " ژنانی خۆپێشانده‌ر ئامانجه‌کانیان زۆر سنووردار بوو، بۆ نموونه‌ سه‌کوه‌کانیان کرده‌ شوێنی هونه‌رمه‌نده‌ ناوبانگه‌کانی هۆڵیویود و شوێنی درۆشمانێک و قسه‌ و وقسه‌لۆکێک له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی له‌وێ ‌ بێکاری و هه‌ژاری و نه‌داری ئه‌و میلله‌ته‌ به‌رزکرایه‌ته‌وه‌، کێشه‌کانی ژنان به‌س له‌وه‌دا کورت نه‌کرایه‌ته‌وه‌ که‌ دژه‌ ترامپبوون ببێته‌ کێشه‌یه‌کی له‌وه‌ به‌رجه‌سته‌تر له‌ خودی ئه‌و کێشانه‌ی ژنانی ئه‌مه‌ریکا به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ شانوو و سه‌کوه‌کانیان بوونه‌ شوێنی نمایشی ژنانی ئیسلامی سیاسی و پرۆپاگه‌نده‌ بۆ ئیسلامی سیاسی".

XS
SM
MD
LG