کۆشکی سپی لە شەوی هەینی ڕایگەیاند سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابێ پەیوەندی دەکات.
بڕیارە ئابێ لە مانگی داهاتوو سەردانی کۆشکی سپی بکات. کاربەدەستێکی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند سەرۆکی نوێی ئەمەریکا هەوڵی پێشوەچوونی خێرا دەدات لە پەیوەندییە دوولایەنە بازرگانییەکانی نێوان ژاپۆن و ئەمەریکا لە بری ڕێککەوتنی ئاسیا پاسفیکی کە لەم هەفتەیە هەڵیوەشاندەوە.