Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا: ئەو ڕۆژانە تەواو بوون کە ئەمەریکا و بەریتانیا بە دەستێواردانی وڵاتانی تر گۆڕانکاری بکەن


سەرۆک وەزیری بەریتانیا تەریسا مەی دەڵێت ئەو ڕۆژانە تەواو بوون کە ئەمەریکا و بەریتانیا بە دەستێوەردانی وڵاتانی تر گۆڕانکاری بکەن.

ئەو سەرۆک وەزیرە لە میانەی کۆبونەوەیدا لەگەڵ ڕێبەرانی کۆماریی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە فیلادێلفیا ئەم قسانەی کرد بەر لەوەی لەوێ لەگەڵ سەرۆک دانۆڵد ترامپدا کۆببێتەوە.

مەی گوتی لە بەرژەوەندی ئەمەریکا و بەریتانیادایە بەرگری لە بەهاکانیان بکەن بەڵام نەک بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کە ناوی برد " ڕێبازە سەرنەکەوتووەکانی ڕابوردوو. بەڵام نەک لەو کاتەی کە بزانین هەڕەشەکە ڕاستییەو لە بەرژەوەندی خۆمانە کە دەستێوەردان بکەین. دەبێت بەهێز بین و ژیر بین."

مەی داواشی کرد چاکسازی بکرێت لە ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەکو نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆدا تا زیاتر کارا بکرێن و مانابەخشتر بن. ئەو گوتیشی ئەندامەکانی ئەو ڕێکخراوانە پێویستە چیتر پاڵنەدەن بە ئەمەریکاوە.

وڵاتە سەربەخۆکان نابێت ئاسایش و خۆشگوزەرانی خۆیان بخەنە سەر ئەمەریکا و نابێت ئەو هاوپەیمانییەی کە بەهێز دەمانهێڵیتەوە بە سەرنەکەوتنیان و ئەنجامنەدانی ئەرکەکانیان بنکۆڵ بکەن.

مەی گوتی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ دەشێ ئەمەریکا " بەهێزتر، مەزنتر و باوەڕپێکراو تر بکات"، کە گوتی ئەمەش بۆ تەواوی جیهان باشترە. ئەو گوتیشی کۆنەپارێزەکانی بەریتانیا و ئەمەریکا هەندێک پرینسیپی هاوبەشیان هەیە.

.

XS
SM
MD
LG