Accessibility links

موختار نه‌قشبه‌ندی: روسیا هێشتا وڵاتێکی زۆر به‌هێزه‌ هه‌م ئه‌مه‌ریکا پێویستی به‌ ناتۆیه‌ وه‌ هه‌م ئه‌وروپاییه‌کان

  • Jani Diylan

Mokhtar Naghshbandi

هه‌ر له‌و کاته‌ی ناتۆ له‌ ساڵی 1949 له‌ لایه‌ن US، که‌نه‌دا و 10 له‌ وڵاتانی ئه‌وروپاییدا دامه‌زرا، تا ئێستا زۆری سه‌رۆکانی ئه‌مریکایی هه‌وڵی فراوانترکردنی ناتۆیان داوه‌، به‌ تاێبه‌تی بۆ راوه‌ستان به‌رامبه‌ر به‌ شۆره‌وی یان یه‌کێتیی سۆڤیه‌تی جاران، به‌ڵام دانڵد ترامپ سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراووی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ناتۆ کاتی به‌سه‌ر چووه‌. ئایا وایه‌ ناتۆ کاتی به‌سه‌ر چووه‌ و کاتی نوێژه‌نکردنه‌وه‌ی هاتووه‌؟

Europe NATO forces
Europe NATO forces

Trump and NATO
Trump and NATO

رۆژنامه‌وان موختار نه‌قشبه‌ندی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت " نه‌خێر، ناتۆش له‌م سه‌رده‌مه‌شدا پێویسته‌ هه‌رچه‌ند ئه‌و شه‌ره‌ سارد و ئاێدیۆلۆژیه‌ی پێشوو له‌ نێوان بڵۆکی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا نه‌ماوه‌، به‌ڵام ئێستاش رۆسیا وڵاتێکی زۆر به‌هێزه‌ وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی زۆری وڵاتانی تری ئه‌وروپاییدا له‌ دژایه‌تیدایه‌، له‌ په‌نای ئه‌وه‌شدا روسیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا خاوه‌نی نزیکه‌ی90% ووزه‌ی ئۆتۆمی جیهانیدان، بۆیه‌ وڵاتانی ئه‌وروپایی زۆر پێویستیان به‌ ناتۆیه‌، هه‌م ئه‌مریکا پێویستیه‌تی و هه‌م ئه‌وان، به‌ڵام پێویستی ئه‌وروپاییه‌کان زۆرتره‌".

کاک موختار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" باسه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ 2% له‌ سه‌راپای ده‌رامه‌تی ساڵانه‌ی خۆیان ته‌رخانی ئه‌رته‌شه‌که‌یان( سوپاکه‌یان) که‌ن، به‌ڵام به‌شێکی زۆریان ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام نه‌داوه‌، بۆ نموونه‌ وڵاتێک وه‌کو ئه‌ڵمان که‌ ساڵی رابوردوو به‌ پێی ئاماری بانکی جیهانی3300 میلیاردۆلار ده‌رامه‌تی بوه‌ له‌ کاتێکدا بودجه‌ له‌شکه‌ریه‌که‌ی 36 ملیار دۆلار بوه‌، واته‌ نزیکه‌ی 1%، له‌ملاوه‌ ئه‌مریکا نزیکه‌ی 3% ده‌رامه‌تی ساڵانه‌ی خۆێ ته‌رخانی سوپاکه‌ی کردووه‌‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌و پێیه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وروپاییه‌کان زۆرتر پێویستیان به‌ ناتۆیه‌، باش ده‌بێ ئه‌وان هه‌وڵێکی زیاتر بده‌ن بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌ڵێنه‌کانیان".

کاک موختار ده‌شڵێت " به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ناتۆ ده‌بێ به‌ خۆێدا بچێته‌وه‌ و بۆ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌کانی ئاێینده‌ خۆێ ئاماده‌ کا، من پێیم وایه‌ ناتۆ ده‌بێ هه‌ندێ ئاڵۆگۆڕ به‌ سه‌ردا بێ وه‌ یاخود ئه‌ندامه‌کانی زۆرتر پابه‌ند بن، به‌ڵام پێیم وا نیه‌ له‌ ناو بچێت، وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و له‌ ناو بچێت هه‌ردوو لا زیانیان پێی ده‌گات".

XS
SM
MD
LG