Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە پایتەختی سوریا 7 کەس دەکوژرێن


تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا ڕادەگەیەنێت ڕۆژی پێنجشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز بەهۆی هێرشبەرێکی خۆکوژ لە ناوچەیەکی پایەتەختی سوریا ڕوویداوە کە پۆلیسێکی زۆری لێ بووە و لە ئاکامدا بەلایەنی کەم 7 پۆلیس کوژراون.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاند کە هێرشبەرەکە لە گەڕەکی کافرسوسا خۆی تەقاندۆتەوە کە چەند دامودەزگایەکی سەرەکی ئاسایشی سوریا لەوێن.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی قوربانیان لەوە زیاتر بێت لە کاتێکدا چەند کەسێک لە بریندارەکان ڕەوشیان مەترسیدارە.

وێنەکانی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی سوریا نیشان دەدات خوێن ڕژاوەو پارچەی چەند ئۆتۆمبێلێک لەو ناوە کەوتوون لە کاتێکدا دەیان ئاسایش بە چەکی قورسەوە لە ناوچەکە وەستاوەن.

XS
SM
MD
LG