Accessibility links

ئۆباما بەر لە ڕۆشتنی سزاکانی دژ بە سودان کەم دەکاتەوە 


ئاژانسی ئەسۆشیەتد ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما بڕیارە سزاکانی دژ بە سوردان سوک بکاتەوە و وتووێژە سنوردارەکانی ئێستا لەگەڵ ئەو وڵاتەی ئافریکا فراوانتر بکات کە ئەمەریکا بە پشتیوانی تیرۆرسم لەقەڵەمی داوەو ڕێبەرەکانی بە تاوانی جەنگ دەستنیشان کراون.

سێ کاربەدەست بە ئاژانسەکەیان ڕاگەیاندووە ئەم گۆڕانکارییە لە ڕێبازی ئەمەریکادا وەڵامێکە بۆ هەنگاوە پۆزیتیڤەکانی حکومەتی سودان لە شەڕی دژ بە تیرۆرسم، کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان، ڕەتکردنەوەی شوێنی حەوانەوە بۆ سەرهەڵداوانی سودانی باشور و بەرەوپێشبردنی دەستڕاگەیشتنی خەڵکی بە کەرەستەی مرۆیی.

کاربەدەستێک کە مافی ئەوەی نەبوو زانیاری ئاشکرا بکات بە مەرجێک ناوی نەهێنرێت بە ئاژانسەکەی گوتووە چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی هەینی کۆشکی سپی سوککردنی سزاکان ڕابگەیەنێت وەکو بەشێک لە پرۆسەی دەستنیشان کردنی پێنج خاڵی.

لە هەمو بارێک بڕیار لەسەر پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەکەوێت سەر سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کە لە 20 ی مانگی 1 وە دەستبەکار دەبێت.

لە مانگی 9 دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی دەرکرد کە تیایدا پێشوازی لە هاوکاری خەرتوم دەکات لە شەڕی دژ بە گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکان. لە بەیاننامەکەدا هاتبوو " سودان هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ شەڕی دژ بە گروپی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی و ڕێکخراوەکانی هاوشێوەی" ئەوەشی ڕاگەیاندبوو کە یەمەریکا کار لەگەڵ ئەو وڵاتەدا دەکات لە بواری ئاسایشی لە کاتێکدا لەسەر مەسەلەی مارفی مرۆڤی دیموکراسی فشاری بۆ دەبات.

لەو کاتەدا وەزارەتی دەرەوە ئەوەشی گوت کە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لەسەر نیگەرانییەکانی لەمەڕ ڕێبازەکانی سودان لە هەموی زیاتر شێوازی مامەڵە کردنی لە نائارامییەکانی ڕۆژهەڵاتی دارفور و گوتیشی باشکرنەوەی پەیوەندییەکان شتێک نییە کە شیانی نەبێت.

XS
SM
MD
LG