Accessibility links

هونەرمەندی بەریتانی جۆرج مایکڵ کۆچی دوایی کرد


گۆرانی بێژی بەناوبانگی بەریتانی جۆرج مایکڵ کە لە ساڵانی 1980کاندا بوو بە ئەستێرەی گۆرانی پاپ بە گروپی دووکەسی وام، ڕۆژی یەکشەممە لە ماڵەکەی خۆی لە لەندەن لە تەمەنی 53 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا گروپی دوو ئەندامی وام یەکێک بوو لە گروپە هەرە بەناوبانگەکانی میوزیکی پاپ لە ئەمەریکا و بەریتانیا. گۆڕانییەکانی بە ناوی " wake me up before you go-go" ، " Careless Whiper" و " Last Christmas " گۆرانییە هەرە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەمە بوون.

لە بەیاننامەیکی فەرمی دەرهێنەرەکەی ڕایگەیاند " بە داخێکی زۆرەوە ئێمە پشتڕاستی دەکینەوە، کوڕی خۆشەویستمان، براو هاوڕێمان جۆرج بە شێوەیەکی ئارام لە ماڵەکەی خۆیدا لە کاتی کرسمس کۆچی دوایی کرد."

هەروەها دەشڵێت ئەندامانی خێزانەکەی دەیانەوێت لەم کاتە سەختەدا ڕێز تایبەتمەندیەکانیان بگیرێت.

پۆلیسی بەریتانیاش دەڵێت شی نەکراوەتەوە کە مەرگی مایکل چۆن بووە بەڵام هیچ گومانکیان نییە.

XS
SM
MD
LG